هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە کە لە شرنەخ شەهیدبوون

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ١ی حوزەیران لە شرنەخ شەهید بوون. هەپەگەدا لە ماڵپەڕی فەرمیدا زانیاری دەربارەی دوو گەریلای شەهید بەناوەکانی دەنیز هەرەکۆل و ڕۆژهات نسێبین بڵاوکردەوە.

هەپەگ رایگەیاندووە "ڕۆژی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی بەستای شرنەخ، لە گردی تەنور دوو گەریلامان شەهید بوون، هاوکات دوو ئەندامی ڕێکخستنی ناو شاریشمان بەناوەکانی عیرفان ئەرتەم و عوسمان ئەرتەم، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی هێزەکانی کۆماری تورکیای داگیرکەردا شەهید بوون".

 

ناسنامەی دوو هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم شێوەیە:

نازناو: دەنیز هەرەکۆل

ناو و پاشناو: محەمەد سەلیم کولتەر

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: خەزال – عومەر

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: شرنەخ/ ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨

نازناو: ڕۆژهات نوسەیبین

ناو و پاشناو: عەبدولکەریم ئەرجیک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: هاریکا – عەبدول لەتیف

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: شرنەخ/ ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨

هەڤاڵمان ڕۆژهات نسێبین لە نسێبین لەدایکبووە. ساڵی ٢٠١٥، کاتێک دەسەڵاتی داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە لە دژی کوردان دەستیان بە هێرشی سەخت کرد، پەیوەستی نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. بە هەستە هەرە پاکەکەی و کاریگەریی ئەو ژینگە وڵاتپارێزییەی کە لێی گەورە بوو بوو، تیدەکۆشا و هەمیشە بە فیداکارییەوە نزیک دەبوویەوە. ژیانێکی پڕ لە تێکۆشان بۆ ئازادبی گەلەکەمان ژیاوە و سیاسەتەکانی کۆیلایەتیی و ڕەتکردنەوە و نکۆڵیکردنی قەبوڵ نەکردووە، کە دوژمن بەسەر گەلەکەمانیدا دەسەپاند. بەم هۆشمەندیەوە لەناو ڕیزەکانی ئازادییدا تێکۆشاوە، کاتی هەرە سەخت و قورسی شەڕیش هەرگیز دوودڵ نەبوو. هەتا کۆتایی چالاکانە تێکۆشاوە.

هەڤاڵمان دەنیز هەرەکۆل لە شرنەخ لەدایکبووە و هەر لەوێ بوو بە خاوەنی کاراکتەری وڵاتپارێزیى لە بننەهاتووی وڵاتپارێزیی بۆتان. هەر زوو ڕاستیی دوژمنی ناسی و هێز و حەزی چووە سەر تێکۆشان. لە دژی کردارەکانی فاشیست کە لەسەر گەلەکەمانی بەڕێوە دەبەن، هەڤاڵمان دەنیز پەیوەستی نێو ڕیزەکانی تێکۆشان بوو. لەو کاتەوەی کە هاتە نێو ڕیزەکانی گەریلا تا دوایین هەناسە، هەمیشە هەوڵی داوە، کە ببێتە شەرڤانێکی زیرەک. هەڤاڵمان دەنیز لەناو بەرخۆدانی شارەکانیشدا بەشداربوو کە داستانی قارەمانانەی تێدا تۆمار کرا. لە بۆتان بوو بە شاهێدی قارەمانیی عەگیدە فەرماندەکان، کاتێک کە گەریلایەتیی دەکرد لە دژی دوژمن، تێکۆشانێکی هەرە چالاکی کردووە.

دوو ئەندامی ڕێکخستنەکانی ناو شاریشمان بە ناوەکانی عیرفان ئەرتەم و عوسمان ئەرتەم، بوونە سیمبولی وڵاتپارێزیی بۆتان. لەم کاتەدا کە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە فشار لەسەر گەلەکەمان دەیانەوێت گەل بترسێنن. هەردوو ئەندامی ڕێکخستنەکانی ناو شارمان سەری خۆیان بۆ دوژمن دانەنەواند و هیچ کاتێکیش لە تێکۆشان دانەبڕاون. لە دژی ڕادەستبوون کە دوژمن دەیەوێت بەسەر گەلەکەمانیدا بسەپێنێت، ئەو دوو ئەندامەی ڕێکخستنەکانی ناو شارمان بە دەرفەتەکانی خۆیان بە دڵ و بە گیان پشتیوانیان لە ڕیزەکانی بەرخۆدان کردووە و گیانی هاوکاریان نیشانداوە. هەروەها سەلماندیان لەم سەردەمەدا، کە فشارەکانی دوژمن لەسەرمان زیادیان کردووە، دەبێت کوردانیش خاوەنی چ هەڵوێستێک بن.

بەبۆنەی ئەم لەدەستدانەوە کە مرۆڤ دڵگران دەکەن، ئێمە سەرەخۆشیی بە تایبەتیی لە بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانی گەریلا و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی ناو شارمان دەکەین، کە بە قارەمانی شەهید بوون. پاشان سەرەخۆشی لە تەواوی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. ئێمە جارێکی تر سوێند دەخۆین هەتا ئازادی بۆ گەلەکەمان بەدەست نەهێنین، شەڕی خۆمان بۆ ئازادی بەردەوامیی پێ بدەین.

ر.م