هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە مانگی ئاداردا لە چەولیگ شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد، کە لە مانگی ئاداردا لە چەولیگ شەهید بوون.

بەپێی راگەیاندراوێک لە ماڵپەڕی هیزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" بڵاوکراوەتەوە، گەریلا کەمال دڵگەش، سیدار ئامەد و سیپان ئامەد لە ١٨ی ئاداری ئەمساڵ / ٢٧ى رەشەممە لە چەولیگ لە شەڕدا شەهید بوون.

دەقى راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

١٨ی ئاداری ساڵی ٢٠١٨ / ٢٧ى رەشەممە، سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمی ئاکداخی ناوچەی داراهێنێ-ی سەر بە چەولیگ دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی کرد. کۆمەڵێک لە هەڤاڵەکانمان کە سەرقاڵی بەجێهێنانی ئەرکەکانیان بوون، رووبەرووی هێزەکانی دوژمن دەبنەوە و شەڕ دروست دەبێت. هیزەکانی داگیرکەر نەیانتوانی شەڕەکە ببەنەوە بۆیە پەنایان بۆ هێزی ئاسمانیی برد. لە ئاکامدا سێ هەڤاڵمان کە بە قارەمانیی شەڕیان دەکرد، شەهید بوون.

ناسنامەی سێ شەهیدەکەمان:

نازناو: کەمال دڵگەش

ناو و پاشناو: تەکین زیرەک

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: خەدیجە - یوسف

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئاداری ٢٠١٨/ چەولیگ

نازناو: سیدار ئامەد

ناو و پاشناو: عەبدولڵا پۆلات

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: سافییە- ساڵح

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئاداری ساڵی ٢٠١٨/ چەولیگ

نازناو: سیپان ئامەد

ناو و پاشناو: مەهمەت دۆگوچ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: نادیرە- شەعبان

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ی ئاداری ساڵی ٢٠١٨/ چەولیگ

هەپەگە زانیاری زیاتری دەربارەی هەر سێ شەهیدەکە بڵاوکردووەتەوە و لەبارەی شەهیدەکانەوە نووسیویەتیی:

کەمال دڵگەش

هەڤاڵمان کەمال دڵگەش لە جولەمێرگ چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و لەنێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە. دژ بە ستەم و فشارەکانی رژێم پەیوەست بە ریزەکانی تیکۆشانی ئازادیەوە بوو. ماوەیەک لەناو کاری گەنجاندا مایەوە و پاشان بۆ خەباتێکی چالاکانەتر خۆی گەیاندە ریزەکانی گەریلا. ئیدی لەوکاتەوە تا شەهیدبوونی بە جۆش و خرۆشی مەزنەوە، خاوەنداریی لە هەر لایەنێکی ژیان دەکرد.

لەبەر ئەوەى لە ناو نەریت و کلتوری رەنجداندا گەورە بوو و هاتبووە ریزى گەریلاوە، لە ناو گەریلادا بەهۆی کەسایەتییەوە زحمەتکێشانەکەیەوە و بەهۆى بەهەڵوێست بوون و بە بڕیاربوونییەوە بە کەسێکى فیداکار دەناسرا.

هەڤاڵمان کەمال، کە بۆ ئازادی گەلەکەی گیانی خۆی فیدا کرد، تا لە ژیانیدا بوو، بە بەرپرسیارێتییەکی مەزنەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد. لە ماوەیەکی کەمدا بوو بە گەریلایەکی شارەزا. پاش ئەوەی کە ماوەیەکی دورودرێژ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا مایەوە، ساڵی ٢٠١٤ بەرەو ئەیالەتی ئامەد بەرێ کەوت و لە شەڕەکاندا چەندین گورزی جەرگبڕی لە هیزەکانی دوژمن داوە. هەتا ئەو کاتە، کە قارەمانانە شەهید بوو، هەمیشە وەک کادرێکی شارەزا و دڵسۆزی رێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمان تیکۆشا.

 سیپان ئامەد

هەڤاڵمان سیپان ئامەد لە ناوچەی لیجەی ئامەد چاوی بە ژیان هەڵهێناوە و سەرەڕای گەنجبوونی، هەستی بە بەرپرسیارێتیی کرد و پەیوەست بە ریزەکانی تێکۆشانەوە بوو.

کاتێک گەیشتە مەیدانەکانی گەریلا بە رۆحی گەنجیتییەوە دەجوڵایەوە و زۆری حەز بە ژیانی گەریلایەتیی بوو، بەو هەست و رۆحیەتەوە دەیویست ببێتە شەڕڤانێکی شارەزا و بەهێز. لە شوێنی لەدایکبوونیشی گەریلایەتیی کرد و لە دژی هێرشی داگیرکاریی هێزەکانی دوژمن بەشێوەیەکى بێ هاوتا شەڕی دەکرد. بۆئەوەی کۆتایی بە داگیرکاریی هیزەکانی دوژمن بێنێت لە سەر خاکی کوردستان، تا دوا سات جەنگا و شوێنی خۆی لەناو قارەمانانی گەلی کوردا کردەوە.

سیدار ئامەد

هەڤاڵمان سیدار ئامەد لە ناوچەی چەرموکی ئامەد چاوی بە دنیادا هەڵهێنا و لە شوێنی وڵاتپارێزاندا گەورە بوو. ئەو کاتەی کە دەچووە زانکۆ، بڕیاریدا پەیوەست بە ریزەکانی تێکۆشان ببێت. هەڤاڵمان سیدار ئامەد لە دژی هێرشی قڕکردنی دەسەڵاتدارێتیی فاشیزمانەی ئاکەپە و مەهەپە دژ بە گەلی کورد پەیوەست بە ریزەکانی گەریلا بوو. هەر لە یەکەم رۆژی پەیوەستبوونییەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە خەباتی کرد. بە تایبەتمەندییە جەوهەری و دڵفراوانەکەی لە هەر شوینێک کە دەمایەوە ئەرکی خۆی بە باشی جێبەجێ دەکرد. نەسرەوتنی نەبوو. هەتا دواین هەناسەی خۆی بۆ پاشەرۆژێکی ئازاد بۆ گەلەکەمان لە شوێنی لەدایکبوونیدا وەک مرۆڤێکی ئازاد شەهید بوو.

بەهۆی شەهادەتی ئەم سێ هەڤاڵەمانەوە، سەرەتادا سەرەخۆشیی لە بنەماڵە هێژاکانیان و کەسوکاریان دەکەین و پاشان سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین. جارێکی تریش بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە تا خەونی شەهیدان کە ئازادی گەلەکەمانە بەدی نەهێنین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.

ر.م