هەپەگە ناسنامەی سێ شەهیدی لە ئامەد راگەیاند

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای بە ناوەکانی دارا ئەحمەد، رێزان هەزەخ و سەرهەڵدان مۆردەم ئاشکرا کرد کە لە ١٧ی نیسان / ٢٨ى خاکەلێوەدا لە ئامەد شەهید بووبوون.

هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای بە ناوەکانی دارا ئەحمەد، رێزان هەزەخ و سەرهەڵدان مۆردەم ئاشکرا کرد کە لە ١٧ی نیسان / ٢٨ى خاکەلێوەدا لە ئامەد شەهید بووبوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هیزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" لە ٢٣ی نیسان ٣ى گوڵاندا بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک هەواڵى شەهیدبوونى ٣ گەریلاى لە ئامەد بڵاوکردەوە و ئەمڕۆش ناسنامەى ئەو سێ گەریلایەی ئاشکراکرد.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا هاتووە "لە راگەیاندراوەکەی رۆژی ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ماندا / ٣ى گوڵاندا رامانگەیاندبوو کە رۆژی ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ / ٢٨ى خاکەلێوە سوپای داگیرکەری تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنیک کردبوو لە هەر یەک لە ناوچەکانی شاپیرناز، کویێ، دیارێ مەرگێ، شیناز، مەلول و گردی دۆرشین-ی سەر بە شاری پاسووری ئامەد و دەوروبەری بەنداوی پاسوور. هەروەها ئاشکرامان کردبوو کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا سێ هەڤالمان شەهید بوون، بەڵام ناسنامەکانیان دیار نەبوو، ئیستا زانیاریی تەواومان لەبارەی ناسنامەی ئەو سێ شەهیدەمانەوە بەدەست گەیشتووە و ئەمڕۆ ناسنامەکانیان ئاشکرا دەکەین".

 نازناو: دارا ئەحمەد

ناو و پاشناو: شەرەف پەکەر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: حوسنا- کامیل

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠١٨/ ئامەد

نازناو: رێزان هەزەخ

ناو و پاشناو: مەهمەت شیرین چاکر

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و باوک: ئایشە - عەبدولڕەحمان

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠١٨/ ئامەد

نازناو: سەرهەڵدان مۆردەم

ناو و پاشناو: مەهمەت نەرگیز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: زوبەیدە- مەهمەت

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠١٨/ ئامەد

هەپەگە دەربارەی هەریەک لەو سێ شەهیدەوە زیاتری نووسیوە و لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا لەبارەیانەوە هاتووە:

دارا ئەحمەد

هەڤاڵمان دارا ئەحمەد لە ناوچەی لیجەی ئامەد لەناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا چاوی بە دنیا هەڵهێناوە و گەورە بووە. لە تەمەنێکی زۆر گەنجێتیدا بە هەست و هۆشمەندی ئەرکی وڵاتپارێزییەوە پەیوەست بە ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کورد بوو. لە شەڕەکانی تەڤگەرە شۆرشگێڕەکەماندا هەڤاڵ دارا لە هەموو هەرێمەکاندا فیداکارانەوە بە ئەرکی خۆی هەستاوە. بە کەسایەتیی زەحمەتکێشانەی خۆی بوو بوو بە نمونە و کاری لە دڵی هەموان کردبوو. ساڵی ٢٠١٥ لە دژی شەڕی قڕکردن و کوشتارى دەوڵەتىتورکیاى داگیرکەر، کە دەسەڵاتدارێتیی ئاکەپە و مەهەپە دژ بە گەلەکەمان دەستیانپێکردبوو، هەڤال دارا بۆئەوەی بەگوڕتر تێبکۆشێت، رۆیشتە ئەیالەتی مەیدانی ناوەڕاست و لەناو ئەو شەڕە سەختانەدا ژمارەیەکی زۆر گورزی سەختی لە هیزەکانی دوژمن وەشاند و تا دوا هەناسەش بە قارەمانانە بۆ ئازادی گەلی کورد خەباتی کرد.

رێزان هەزەخ

هەڤاڵمان رێزان هەزەخ لە شرنەخ لەدایک بووە و لە تەمەنیکی زۆر گەنجێتیدا بە تیکۆشان ئاشنا بوو. هەڤاڵمان رێزان بە هەستی وڵاتپارێزیی بۆتانی مەزنی هەبوو. سەری لەبەردەم فشارەکانی فاشیزمی تورکیادا نەوی نەکرد و بۆئەوەی بە شەڕی چالاکانە دژ بەو فاشیزمە بوەستێتەوە پەیوەستی نێو ریزەکانی گەریلا بوو. لەرۆژی یەکەمەوە هەوڵی دەدا کە ببێتە گەریلا و شەرڤانێکی شارەزا. بەوەش بوو بە یەکێک لە هەڤاڵەکانمان کە بە شێوەیەکی هەرە چالاک پەیوەست بە تیکۆشان بوو دژ بە شەڕی قرکردن. هەڤاڵمان رێزان تا دوا هەناسەی خۆی شەڕی بۆ ئازادی گەلەکەمان کرد.

سەرهەڵدان مۆردەم

هەڤاڵمان سەرهەڵدان مۆردەم لە ئامەد چاوی بە دنیا هەڵهێناوە. ئامەد هەرێمێكە، کە تەڤگەرەکەمان، تەڤگەری ئازدیی تیایدا بە کاریگەرە. هەڤاڵمان سەرهەڵدان بۆ ئازادیی گەلەکەمان لە تەمەنێکی زۆر گەنجدا پەیوەست بە ریزەکانی تیکۆشانەوە بوو. گەلێک شتی پەیوەست بە ژیانی گەریلایەتی خۆیەوە کرد. هەڤاڵ سەرهەڵدان وەک یەک لە شەهیدە قارەمانەکان بۆ ئازادی کورد، ناوی خۆی لە میژوودا نەخشاند. ئیدی ئەو وەک یەکێک لە هەڤالە شەهیدە گەنجەکان وەبیر دەهێنینەوە.

هەپەگە لە کۆتایی لێدوانەکەیاندا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی هەر سێ شەهیدەکە دەکات و بەڵێنیش دەدات، کە تۆڵەی خوێنی شەهیدان دەکەنەوە و گەلی کورد ئازاد دەکەن.