هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خانتوور شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە ٣٠ی حوزەیران لە دەڤەری خانتووری حەفتانین شەهید بوون و وتی،"بەڵێن دەدەین بە ڕوحی بەرخۆدان کە گەریلاکانمان خوڵقاندوویانە، ئاڵای تێکۆشان بەرز بکەینەوە و تێکۆشان سەربکەوێت."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهادەتی ٢ گەریلاکەی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ٣٠ی حوزەیراندا بۆسەر دەڤەری خانتووری هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدا، هاوڕێکانمان وڵات و شۆڕشگێر شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: شۆرشگێر شەمسە

ناو و پاشناو: محەمەد ئەمین تۆی

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: زەینەب و عوسمان

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەفتانین – ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

نازناو: وڵات ئاگری

ناو و پاشناو: ئیسماعیل عەلی

شوێنی لەدایکبوون: دێرک

ناوی دایک و باوک: شاها - ڕەمەزان

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەفتانین – ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

بە بەرخۆدانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە حسابێکی گەورەیان کردبوو لەسەر حەفتانین، پووچەڵ بووەتەوە. قاڕەمانە سەرەکیەکانی ئەم داستانە ئەو قاڕەمانانەن کە ئیلهام لە خەتی فیدایی ئاپۆیی وەردەگرن. لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی شەهیدە قاڕەمانەکانماندا بەرەوە سەرکەوتندا، ئاڵای بەرخۆدان بە قاڕەمانێتیەکی گەورە بەرز دەکەنەوە و گیانینا فیدا دەکەن. هەموو کاتێک پێشکەوتوون و ئاڵاکەیان ڕادەستی ئەوانەی دوای خۆیان کردووە. هاوڕێکانمان وڵات و شۆڕشگیریش، بە بەرخۆدانی حەفتانین جارێکیتر مەرامی فاشیت و نەژادپەرستیان لە قوڕکی دوژمندا هێشتووەتەوە و بە تێکۆشانێکی بەهێز بوونەتە ترسی لەدڵی دەوڵەتی فاشیستدا.

هاوڕێ وڵات کە ساڵی ١٩٩٢ لە دێرک لەدایکبووە، لە ڕۆژئاوا بەشداری ڕیزەکانی ئازادی کردووە. هاوڕێ وڵات لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بووە، لە تەمەنی منداڵیدا پارتی خۆش دەوێت و لە ناو خانەوادە و دەوروبەری دەبێتە وڵاتپارێز. هاوڕێ وڵات بۆ ماوەیەک لەناو خەباتی گەنجاندا کار دەکات و بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی گەل بکات و زیاتر پێویستی بە تێکۆشان لە دڵی خۆیدا دەکات و دەبینێت کە ڕێگای خزمەت و تێکۆشانیش چیاکانی کوردستانە. وەک هەزاران گەنج ڕوو لە ڕیزەکانی گەریلا دەکات. هاوڕێکەمان وڵات لە ژیانی گەریلایەتی خۆیدا لە زۆر شوێن کاری کردووە، بە وزە بێکۆتاییەکەی خۆی، لە هەموو شوێنێک تێکۆشانی کردووە. لەسەر روحی میلیتانی ئاپۆیی خۆی پەروەردە کرد، بە هەڵوێستێکی بێ دوودڵی، بە بەشداریکردنی لە چالاکیەکاندا پێشەنگایەتی بۆ هاوڕێکانی کرد. هاوڕێکەمان وڵات یەکێک لە پێشەنگەکانی بەرخۆدانی ئەفسانەیی حەفتانین پیشانیداوە کە چۆن دەتوانرێت شەڕێکی کاریگەری لەدژی داگیرکەران بەڕێوەببرێت کە بێ تەکنیکی پێشکەوتوو ناتوانێت هەنگاوێک بنێن.

هاوڕێکەمان شۆرشگێر ساڵی ١٩٩٠ لە سێرت لەدایکبووە، بەهۆی زوڵم و زۆرداری دەوڵەتی تورک لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خانەوادەکەی ناچار دەبێت کە بۆ ئەدەنە کۆچ بکەن. هاوڕێکەمان شۆڕشگێر لەناو خانەوادەیەک کە دەیانزانی وڵاتپارێزی چۆن زیندوو بهێڵنەوە گەورە بوو. کاتێک بۆ خوێنی زانکۆ دەچووە مۆغلا لەگەڵ بزوتنەوەی گەنجان دەست بە کار دەکات، بە شێوەیەکی چالاک دەست بە تێکۆشان دەکات. هاوڕێکەمان لەناو خەباتی گەنجاندا بە پراتیکیەکی بەهیز کار دەکات، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی گەل بکات، بۆئەوەی جێگای خۆی لەناو تەڤگەری ئازادیدا بگرێت ٢٠١٤ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. هاورێکەمان بە ماوەیەکی کەم لەناو گەریلادا بوو، خۆی و هاوڕێکانی بۆ بەرەو پێشەوە بردنی ڕێکخستن و هێڵی سەربازی هەوڵی دەدا. هاوڕێکەمان بە ڕەنج و دڵنزمی و وابەستەبوونی بە هاوڕێیەتی هەموو کاتێک لە پێش بوو و لەدژی دوژمن هەوڵی بەهیزکردنی هێلێ بەرخۆدانی دەدا و بەمەش هێلێ میلیتانی پێشکەش کرد.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان وڵات و شۆڕشگێر  و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین بە ڕوحی بەرخۆدان کە گەریلاکانمان خوڵقاندوویانە، ئاڵای تێکۆشان بەرز بکەینەوە و تێکۆشان سەربکەوێت."

ف.ق