هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە وان شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلا کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەردا لە شاری وان شەهید بوون، ئاشکرا کرد و جەختیشی کردەوە کە بەڵێن دەدەن تێکۆشانی شەهیدە قارەمانەکان دەگەیێنینە ئامانج.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە راگەیێنراوێکماندا لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ ئاشکرامان کردبوو، لە ١١ی ئاب، کاتژمێر ٠٢:٠٠ سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە گۆڕەپانی کاتۆ خەلیلای سەر بە ناوچەی شاخێی شاری وان دەستی بە ئۆپراسیۆن کردووە و لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا، دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی دەستان و رێبەر شەهید بوون.

زانیاریەکان لەبارەی ناسنامەی ئەو دوو هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دەستان هازۆ

ناوی تەواو:بەلیەن بۆزیگت

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و ناوی باوک: لوتفیە -  محمد

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٠ /وان

***

 

نازناو: رێبەر مۆردەم

ناوی تەواو: موراد سیپەل

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و ناوی باوک: فەیروز - حوسێن

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١١ی ئابی ٢٠٢٠ /وان

هاوڕێمان دەستان لە شاری ئێلحی زێدی شەهید عەگید فەرماندە گەورەکەمان لەدایک بوو. لە دژی سیاسەتی بێناسنامە هێشتنەوە و کۆمەڵکوژکردنی گەل کە دەوڵەتی فاشیستی تورک بەڕێوەی دەبات، بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە خەبات و کاروباری گەنجان وڵاتپارێزی ئاپۆییدا کرد. دواتر ئەو تێکۆشانەی گەیاندە ئاستێکی باڵاتر و بڕیاریدا روو لە شاخەکان بکات. لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ناوچەی گابار بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

هاوڕێمان دەستان یەکێک بوو لەو هەڤاڵانەمان کە جۆش و بڕیارداریی تێکۆشانی، هەمیشە بە بەهێزی هێشتەوە و لە دژی کارەکتەری گەنجانی بێهەستی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، تایبەتمەندی راپەڕیوە کوردستانیەکانی دەپاراست و یەکێک بوو لە رۆڵە دڵسۆزەکانی کوردستان کە دڵسۆزی جەوهەری خۆی بوو. لە ناوچە جیاوازەکان بە بێ دودڵی ئەرکە ستراتیجیەکانی دەگرتە ئەستۆ و بە مۆڕالێکی گەورە ئەو ئەرکانەی جێبەجێ کرد.

هاوڕێمان رێبەر لە شاری وان لەدایک بوو و لە ناو کەشوهەوایەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو. لە تەمەنی لاویدا بەشداری لە خەباتەکاندا کرد و تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بە شێوەیەکی پراکتیکی ناسی و بۆ گەورەکردنی تێکۆشان رەنجێکی زۆریدا. لە دژی هێرشی سەر گەلەکەمان و رێبەر ئاپۆ، هەمیشە هەوڵیدا ببێت بە وڵام و بە هەستی توڵەسەندنەوەی ئەو هێرشانە، لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە ماوەیەکی کورتدا گەشەی بە هەموو تواناکانی خۆیدا. بۆ ئەوەی ببێت بە گەریلای سەرکەوتنی مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک رەنجێکی زۆریدا و رۆڵێکی پێشەنگی بینی. هاوڕێمان رێبەر بەو هەڵوێستە ملیتانیەی، ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی هەمیشە بە سەرکەوتووترین شێوە، جێبەجێ کرد.

بە تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هەر دوو شەهیدەکەمان و گشت گەلی وڵاتیپارێزمان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی شەهیدە قارەمانەکانمان، دەگەیێنینە ئامانج."

ز.ش