هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە حەفتانین شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە ٢٥ی حوزەیران لە حەفتانین شەهید بوون و وتی، "لەدژی سوپای فاشیست بەرخۆدانێکی گەورەیان ئەنجامداوە و بە خوێنیان داستانیان نووسیوە و لە تێکۆشاندا ناویان بە پیتی زێڕین نووسیوە."

بەشێک لە راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێکانمان ئەسمەر، ئارارات، بێریڤان لە هێرشی ٢٥ی حوزەیرانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە دەڤەری شەشدارا حەفتانینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە قاڕەمانێتی بەرخۆدانیان کرد و بە دەیان سەربازیان سزادا و تا دوایین گولەی خۆیان بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەسمەر دەڤریم زەردەشت

ناو و پاشناو: ئەسمەر کییار

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: شاهیدە و یونس

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەفتانین / ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

نازناو: ئارارات مەلازگرت

ناو و پاشناو: سونگول پۆڵات

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و باوک: قەدریە و هالیس

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەفتانین / ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

 

نازناو: بێریڤان جوودی

ناو و پاشناو: ئەسرا ئەرگون

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: حامی و حەسەن

شوێن و مێژووی شەهادەت: حەفتانین / ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠

هەپەگە لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا بەرخۆدانی هەرسێ ژنە گەریلاکەی وەک بەرخۆدانی مێژوویی بەناوکرد و لە کۆتاییدا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز کرد و وتی،"ئاڵای ئازادی و سەربەرزی شەهیدانمان هەموو کاتێک دەشەکێتەوە."

ف.ق