هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خواکورد شەهید بوون

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکراکرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان کرد.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

 

نازناو: ئاژوان بۆتان

ناو و پاشناو: حەمید سادقی

شوێنی لەدایکبوون: دیواندەرە

ناوی دایک و باوک: زولەیخا - حەسەن

شوێن و مێژووی شەهادەت: خواکورد / ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠

 

نازناو: نەعمان ئامەد

ناو و پاشناو: ئونور ئاکیوز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئایتەن - کامیل

شوێن و مێژووی شەهادەت: خواکورد / ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠

 

نازناو: سەردار قەندیل

ناو و پاشناو: سەروەت حوسەینی

شوێنی لەدایکبوون: جوانڕۆ

ناوی دایک و باوک: تاییبە - حسێن

شوێن و مێژووی شەهادەت: خواکورد / ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠

ڕۆژ بە ڕۆژ تاکە ڕاستی هێزی چارەسەری فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەردەکەوێت. فەلسەفەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ هەموو گەلانی هەژار بووەتە هیوا، بۆ ئەو گەلانەی بۆ ئازادی تێدەکۆشن بووەتە ڕێناشاندەری سەرەکی تێکۆشان. ئەوانەی بۆ ئەو بەهایانە گیانیان بەخت کردووە و لەو ڕێگایەدا بە ڕەنجێکی گەورە بەرخۆدانیان کرد و میراسی بەرخۆدانیان بۆ بەجێهێشتووین، شەهیدەکانمانن. گەلی کورد لە حەفت ساڵ تا ٧٠ ساڵ لەگەڵ هەموو فشار و زۆردەستیەکی داگیرکەران خاوەنداریان لە میراسی مەعنەوی خۆیان کردووە.

هاوڕێکانمان ئاژوان، سەردار و نەعمان بەم زانابوونە بۆ ئازادی گەلی کورد و بۆ بەرخۆدانی شەهیدان کە بەهای ئێمەن بەردەوامی پێبدەن ڕوویان لە گۆڕەپانی تێکۆشان کرد.

هاوڕێکانمان ئاژوان، سەردار و نەعمان کە لە هەرێمە جیاوازەکانی کوردستان لەدایکبوون و لە ناو خانەوادەی وڵاتپارێزدا گەورە بوون لە تەمەنێکی گەنجدا گەریلاکانی کوردستانیان ناسی و لە نزیکەوە شایەدی زوڵمی دەوڵەتە داگیرکەرەکان لەسەر گەلی کورد بوون، گەیشتنە ئەو راستیەی کە تاکە هێز لە دژی زوڵم و داگیرکەری پەکەکەیە و بەشداریان لە رێزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکانمان ئاژوان، سەردار و نەعمان هەموو کاتێک بۆ فێربوون و شێوازی گەریلا و بەرەوپێشەوەبردنی تاکتیکەکان لەناو هەوڵدابوون. لە هەموو پەروەردەکاندا بە سەرکەوتوویی ئەنجامیان بەدەستهێنا، لەدژی هێرشی داگیرکەری ئەرکی گرنگیان خستووەتە سەرشانیان. بەو شێوەیە بە تێکۆشانەکەیان بۆ هەموو هاوڕێکانمان بووەنەتە نمونە و پێشەنگ.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵین دەدەین میراسی تێکۆشان هاورێکانمان بە سەرکەوتوویی بپارێزین و سەربکەوین."

ف.ق