هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گابار شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریای ئاشکرا کرد کە لە ٣٠ی تەموزدا لە گابار شەهید بوون و رایگەیاند، "هاوڕێکانمان بروسک، بۆتان و ڕۆهات بە بەرخۆدانە داستانییەکەیان هێلێ تێکۆشانیان بۆ ئێمە دیار کرد."
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریای ئاشکرا کرد کە لە ٣٠ی تەموزدا لە گابار شەهید بوون و رایگەیاند، "هاوڕێکانمان بروسک، بۆتان و ڕۆهات بە بەرخۆدانە داستانییەکەیان هێلێ تێکۆشانیان بۆ ئێمە دیار کرد."
ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ڕاگەیەنراوی ٩ی ئابماندا ڕامانگەیاندبوو کە لە هەرێمی چیای گاباری شڕنەخ لە ئۆپەڕاسیۆنی گوندی بانێدا ٣ هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: بۆتان جوودی
ناو و پاشناو: وەدات گۆکتاش
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
ناوی دایک و باوک: ڕەسمیە و نووری
مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٠/ گابار
نازناو: بروسک ڕەشید
ناو و پاشناو: سەییدخان ئاجای
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک و باوک: ڕۆقیە و سەڵاحەدین
مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٠/ گابار
نازناو: ڕۆهات کۆبانێ
ناو و پاشناو: محەمەد جووما
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک و باوک: سافیە و ڕەمۆ
مێژوو و شوێنی شەهادەت: ٣٠ی تەموزی ٢٠٢٠/ گابار
جۆگرافیای کوردستانمان بەهۆی دەوڵەمەندی سروشت و گرنگیە مێژووییەکەی هەموو کاتێک بووەتە گۆڕەپانێک کە داگیرکەران و قڕکەران هەوڵیانداوە دەسەڵاتی تێدا بگرنە دەست. گەلی کوردیش بەهۆی وابەستەبوونی بە مێژوو و کەلتورەکەی هەموو کاتێک لەبەرانبەر سیستمی داگیرکەری و قڕکەر وەستاوەتەوە و هەبوونی کۆمەڵایەتی خۆی پاراستووە. بەڵان بە پێشکەوتنی سیستمی کاپیتالیزم و لەناو سیستمی نوێی جیهاندا، گەلی کورد لە مافە ڕەواکانی بێبەشکراوە و هەوڵیانداوە دێرینترین گەلی میزۆپۆتامیا لەناو ببەن. هێزە نۆکەرەکان کە تێنەگەیشتوون کە لە سیستمی داگیرکەری و قرکردندا هیچ جێگایەک بۆ گەلی کورد نییە و دەیانەویت بە تەواوی کورد لەناوببەن، هاوکاری داگیرکەران دەکەن و بەو شێوەیە قڕکردن بەسەر کورد سەپێنراوە. هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی چارێکە سەدەی پەکەکە بۆ تەڤگەرێکی هەبوون و ژیانی نوێ گۆڕاوە. لەم پێناوەدا باجی زۆر گەورە دراوە و لەم سەردەمەدا بۆ گەلی کورد و گەلانی ژێردەستەی جیهان بۆ تەڤگەری هیوا گۆڕاوە.
بێگۆمان پێشەنگەکانی ئەم تەڤگەرەی ژیانەوە لەگەڵ سەختی و ناخۆشی و بێدەرفەتی بە بڕاو و ئیرادەی گەورەی خۆیان تێکۆشانیان فراوانتر کردووە. هاوڕێکانمان بروسک، بۆتان و ڕۆهاتیش بە متمانەیەکی گەورەوە، بە ڕوحی فیدایی ئاپۆیی لەناو بارودۆخی سەختدا بەرخۆدانیان فراوان کرد و فەرمانی سەرکەوتنیان بە هاوڕێکانیان داوە.
هاوڕێکەمان بروسک، بۆتان و ڕۆهات هەریەکەیان لە هەرێمێکی جیاوازی کوردستان لەدایک بووە، بە هەستی وڵاتپارێزی گەورە بوون. هاوڕێکانمان ئاگاداری ڕێ و رێبازی دەوڵەتی فاشیستی تورک بوون کە دەیانەویت گەلی کورد لە هەبوون و کۆمەڵگاکەیان دوور بخەنەوە. تێگەیشتن کە بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و بە تێکۆشانی گەریلا ئازادی بەدەستدەهێنرێت و بەم شێوەیە بەشداریان لە ڕیزەکانی گەرلادا کرد. لە ژیانی خۆیاندا هەموو کاتێک هەڵوێستێکی فیداییان پیشانداوە و لە هەموو گۆڕەپانێک بۆئەوەی هێڵی گەریلای سەردەمی نوێ جێبەجێ بکەن، هەوڵی گەورەیان داوە.
هاورێکانمان کە لە هەموو جێگایەک هەوڵیاندا پێویستیەکانی میلیتانیی ئاپۆیی جێبەجێ بکەن، لەدژی هیرشەکانی داعش کە دوژمنی مرۆڤایەتین، لە کەرکوک و مەخموور بە بەرخۆدان و ئیرادەی بەهێزی خۆیان جێگای خۆیان لە دڵی گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکەدا گرت. هاوڕێکانمان بروسک، بۆتان و ڕۆهات لەم کاتەدا کە هێرشی قڕکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیادی کردووە، لە بەرەی پێشەوە تێکۆشاندا جێگای خۆیان گرت و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا. هاوڕێکانمان بە بەرخۆدانیان بە ئیرادەی پۆڵایی خۆیان سیستمی داگیرکەری و قڕکردنیان پارچە کرد کە چەندین سالە لەسەر گەلی کورد دەسەپێنرێت و بە هەموو شێوەیەک هێرشی داگیرکەریان پووچەڵکردەوە. لە ڕێگای سەرکەوتندا هاوڕێکانمان بروسک، بۆتان و ڕۆهات بە بەرخۆدانی داستانی خۆیان هێڵی تێکۆشانیان بۆ ئێمە دیار کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدە قاڕەمانەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەن و بەڵێن دەکەین ئاڵاتی تێکۆشان تا سەرکەوتن بە بەرخۆدان بەردەوام بێت."
ف.ق