هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای گیانبەختکردووی ئاشکرا کرد، کە ٢١ی ئایاری ٢٠١٨ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد، کە لە ٢١ ی ئایاری ٢٠١٨ دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دا شەهید بوون.

بەیاننامەی هەپەگە سەبارەت بەو شەهیدانە بەم شێوەیە :

"گەڵی کوردستان هەر کاتێک لە مێژوو دا لە دژی داگیرکاری سەرهەڵدەدات، بە گیانێکی بەرخۆدێر، بە حەزکردنی بۆ ئازادی و نیشتمانی مرۆڤە دلێرەکانی گیانی خۆیان فیدای گەڵە کەیان دەکەن و نیشتمانیش لە ئامێزی خۆیدا دەیانژیێنێتەوە. تێکۆشانێک کە ئەو مرۆڤە قارەمانانە کردوویانە، ئەمڕۆ تێکۆشانی ئازادیی گەلی ئێمەیان لە سەرکەوتن نزیک کردووەتەوە بووەتە هۆی ئەوە گەلی ئێمەش بە توندی گرێدراوی رێبەرەکەمان و شەهیدەکانمان بکەن.

ئێمە شەهیدەکانمان کە بە دروشمی سەرۆکێکی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد بەرێکەوتوون و لە دەستکەوتەکانی قۆناغی مێژوودا خاوەن رۆڵێکی گەورەن، بەبیر دێنینەوە. ئێمە بە بەبیرهێنانەوەی هاوڕێکانمان چەکدار، دژوار، کەرەم و نودەم کە ٢١ ی ئایاری ٢٠١٨، لە بۆردوومانێکی سوپای کۆماری تورکیاى داگیرکەر دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، وەکوو ئەرکی سەرشانمان دەبینین.

ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم شێوەیە:

ناسناو: چەکدار کەربۆرانی

ناو و پاشناو: کازم چەلەبی

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک:شیرین – یوسف

کات و شوێنی شەهیدبوون: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا / ٢١ی ئایاری ٢٠١٨

ناسناو : دژوار زەردەشت

ناو و پاشناو: عەبدووڵا سەلمان

شوێنی لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: خەدیجە – محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا / ٢١ ی ئایاری ٢٠١٨

ناسناو: کەرەم حوسەین

ناو و پاشناو: حەسەن ئیمام

شوێنی لە دایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک و باوک: ئەمینە – عیزەدین

کات و شوێنی شەهید بوون: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا /٢١ ی ئایاری ٢٠١٨

ناسناو : نودەم پەنابەر

ناو و پاشناو: نودەم توورگووت

شوێنی لە دایکبوون: نەینەوا

ناوی دایک و باوک : بەیاز – ماهیر

کات و شوێنی شەهید بوون: هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا /٢١ ی ئایاری ٢٠١٨

هەر چوار هاوڕێی ئێمە بۆ ئازادی و ژیانێکی بە شەرەف، بۆ ئەوەی گەلی ئێمە لە دژی هێزە داگیرکەرەکان بپارێزن لە ناو ریزەکانی گەریلا دا بەشداری کاروانی شەهیدان بوون. پێشەکی ئێمە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەرچوار بنەماڵەی هێژا و هەموو گەلی ئێمەی کوردستان و وەڵاتپارێزان دەکەین. ئێمە سوێند دەخۆین کە لە کەسایەتیی هاوڕێ شەهیدەکانمان دا  ئێمە  تێکۆشانی ئازادیی کورد بە سەرفرازی و سەرکەوتن تاجدار دەکەین و ئێمە جارێکی دیکە ئەو شەهیدانە بە بیر دێنینەوە."

ر.م