بەپێی راگەیاندراوێک کە لە لایەن هەپەگەوە بڵاو کرابوەوە، راگەیاندرابوو کە ئەنجامی بۆردومانەکان و ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک کە لە ٣٠ی نیسان/٩ی نەورۆز، بۆسەرناوچەی جودی شرنەخ دەستیپێکردبوو، هاوڕێکانمان هەدیە تەلایی (ئەکین چالدێران)، ئەلیف باران (ژیندا ژین)، شیرڤان دەرە (رۆزا ئەیلەم) شەهید بوون.
هەروەها لە بەردوامیی راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ٣١ ئایار/١٠ی بانەمەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا گەریلایەک بەناوی سەرپیل تونچ (ئارژین ئامارا شەمسە) بەهۆی نەخۆشییەوە شەهید بووە.
هەپەگە لە راگەیاندراوەکەیدا لەبارەی ئەو گەریلا ژنانەی کە لە بۆتان و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون وەها نووسیوە:
"هاوڕێمان ئەکین چالدێران لە شاری خۆی سەر بەپارێزگای ورمێ-ی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. هاوڕێ ئەکین کە لەناو کەلتور و چاندێکی دەوڵەمەنددا گەورە بووە، هەر لە گەنجییەوە گوشار و سیاسەتی تواندنەوە لە سەر گەلی کورد دەبینێت. لە دژی سیاسەتەکانی دژی مرۆیی لەسەر گەلی کورد هاوڕێمان ئەکین کەوتوەتە دوای دۆزینەوەی راستیی و بزووتنەوەی ئازادیی کوردی ناسیوە. هاوڕێ ئەکین کە لە ٢٠١٠ بەشداری ناو ریزەکانی ئازادی دەبێت، لە رۆژی بەشداریکردنەوە، هەبوونی خۆی لەناوی تێکۆشانی گەلی کورد، بە هەڵوێستە فیداکارییەکانی، رەنجدەر و پاک لەناو ژیاندا بۆ هەڤاڵانی گەنج بوەتە هێزێکی گەورە. هەتا ساتەکانی شەهیدبوونیش، بۆ ئازادی کوردستان نەسڵەمیوەتەوە بوەتە یەکێک لە کارەکتەرە شۆڕشگێرە گیانفیداکان.
هاوڕێمان ژیندا ژین ١٩٩٤ لە سلۆپی شرنەخ لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. هاوڕێ ژیندا کە لە بۆتان گەورە بووە، شوێنێک چەندین ژن و پیاوی دلێری تێدا هەڵکەوتووە. بە هەستە وڵاتپارێزییەکانی هەرێمەوە گەورە بووە و تێکۆشانی ئازادی ناسیووە. هاوڕێ ژیندا کە لە ئازادی گەلی کورد لە تێکۆشانی چالاکی دژی دوژمن بینیوە، لە ٢٠١١ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوە. بۆ ئەوەی ئەو خاکەی کە لێی لەدایک بووە و گەورە بووە لە داگیرکاریی رزگار بکات، هاوڕێ ژیندا کاروان رێگەی شکۆداری هەڵبژاردووە، بە ئایدیۆلۆژیای رێبەرایەتی و خۆپەروەردەکردن، خۆی کردوەتە شۆڕشگێرێکی نمونە. هاوڕێ ژیندا کەلەناو تەڤگەردا هەموو پێوەرەکانی خۆی بە سەرکەوتنێکی گەورەوە بەجێ هێنا، بە شێوازی شۆڕشگێڕێکی گیانفیدا لە دژی دوژمن لەناو شەڕدا بوو. هاوڕێ ژیندا کە بە خۆی بە راستیی شەهیدانەوە گرێ دابوو، لەو خاکەی لێی لەدایک ببوو، رێگەی نەدایە داگیرکەران و بووە گیانفیدا.
هاوڕێمان رۆزا ئەیلەم کە لە جۆلەمێرگ، لەناو دەوروبەرێکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە، گوشاری دەوڵەتی تورکی لەسەر کوردان لە نزیکەوە بینیوە، هاوڕێ رۆزا کە لەدژی ئەو تێگەیشتنە فاشستییەی کە بە بێڕەحمی هێرش دەکاتە سەر کورد، بڕیاری بەشداربوونی چالاک دەدات و لە ٢٠١٠ روو دەکاتە چیاکانی کوردستان و ناو ریزەکانی گەریلا، هاوڕێ رۆزا لەو رۆژەی بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا دەبێت، دەکەوێتە پراکتیکەوە، ئەو پێوەرانەی کە بۆ ئازادی گەلی کورد خستویەتیە مێشکییەوە، بە کەلتور و ئەخلاقی شۆڕگێریی هەڵسوکەوتی کردووە. هاوڕێ رۆزا کە بە دڵپاکیی، پێکەنین و خۆشەویستی خۆی بۆ هاوڕێیانی بوەتە نمونە. بوەتە نمونەی کاتی خۆی. لە بۆتان کە بۆ ئەوەی یەکینەکانی دوژمن تەفروتونا بکات، بە شەڕکردنێکی گیانفیدایی شەهید دەبێت.
هاوڕێمان ئارژین لە ١٩٨٥ لە سێرت لە دەوروبەرێکی وڵاتپارێز لەدایک بووە، هاوڕێ ئارژین کە بە ئەزموونی وڵاتپارێز، بە زانین و کلتوری ئایدیۆلۆژیی خۆی پێگەیاند، لەدژی سیاسەتەکانی، گوشار، تواندنەوە و لەناوبردن، لە ٢٠١٠ بەشداری ناو ریزەکانی گەریلای کردووە. هاوڕێ ئارژین کە دوای ئەوەی بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبێت بە هەوڵەکانی خۆی، لە کاتێکی کورتدا خۆی پێدەگەیەنێت، هەموو کات لەسەر فەلسەفەی ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردە کردووە. هاوڕێ ئارژین کە لەسەر هێڵی ژنی ئازاد و پێوەرە گرنگەگان هەڵساوە، لە گۆڕەپانەکانی پاراستنی میدیا لەدژی دوژمن بە چالاکی تێکۆشاوە. هەتا ساتی شەهیدبوونیشی هاوڕێ ئارژین کە بە دروشمی (رێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد) ژیاوە، هەمیشە بوەتە خاوەن هەڵوێستێکی گیانفیداییانە.
لەکەسایەتی هاوڕێیانی ئەکین چاڵدێران، ژیدا ژین، رۆزا ئەیلەم، ئارژین ئامارا شەمس دا، کە بەژیانیان، هەڵوێستەکانیان بە باوەڕبوونیان بە سەرفرازی دۆزی کورد، بۆ هەمووان بوونەتە نمونە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە خۆشەویستەکانیان، گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین، سوێند دەخۆین کە شەڕی ئازادی کە شەهیدەکانمان هەنگاو بە هەنگاو کردویانە، بە سەرفرازی تاجدار بکەین بەیادی ئەوانەوە بژین".
ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەو شێوەیەی:
نازناو: ئەکین چاڵدێران
ناو و پاشناو: هەدیە تەلحایی
شوێنی لەدایکبوو: خۆی
ناوی دایک و باوک: حەلیمە- نەسیم
شوێن و ڕێکەوتی شەهیدبوون: جودی/٣٠ی نیسان٢٠١٩/٩ی نەورۆز.
نازناو: ژیندا ژین
ناو و پاشناو: ئەلیف باران
شوێنی لەدایکبوو: شرنهخ
ناوی دایک و باوک: عایشه - حەسەن
شوێن و ڕێکەوتی شەهیدبوون: جودی/٣٠ی نیسان٢٠١٩/٩ی نەورۆز.
نازناو: رۆزا ئەیلهم
ناو و پاشناو: شیرڤان دهره
شوێنی لەدایکبوو: جۆلهمێرگ
ناوی دایک و باوک: شوكریه - تاهر
شوێن و ڕێکەوتی شەهیدبوون: جودی/٣٠ی نیسان٢٠١٩/٩ی نەورۆز.
نازناو: ئارژین ئامارا شهمسه
ناو و پاشناو: سهرپیل تونچ
شوێنی لەدایکبوو: سێرت
ناوی دایک و باوک: تهنزیله – نهجمەددین
شوێن و ڕێکەوتی شەهیدبوون: هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، ٣١ ئایاری ٢٠١٩/١٠ بانەمەڕ."
ک-ش