هەپەگە؛ هێزەکانمان لە چەلێ گورزی قورسیان لە دوژمن داوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، دەربارەی چالاکی گەریلاکانیان لە گردی کۆردینە و خەرەگۆل-ی ناوچەی چەلێ، زانیاری باو کردوە

 

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە کە لە خەرەگۆل، سەنگەرێکی دوژمنیان ڕووخاندووە و ٢ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژراون. هەروەها لە گردی کۆردینە-ش، گورزیان لە هێزەکانی دوژمن وەشاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:

''ڕۆژی ١٦ی شوبات/٢٧ی ڕێبەندان، کاتژمێر ١٠:٠٠هێزەکانمان لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەر لە گردی خەرەگۆل-ی ناوچەی چەلێ-ی سەر بە جۆلەمێرگ، چالاکییەکیان ئەنجام داوە. لە چالاکییەکەدا لە دوو قۆڵەوە سەنگەرەکانی دوژمن لێیاندراوە و سەنگەرێک بە تەواوی ڕووخاوە و ٢ سەربازی دۆژمن-یش کوژراون.

کاتژمێر ١١:٠٠ی ڕۆژی ١٥ی شوبات / ٢٦ی ڕێبەندان، هێزەکانی ئێمە لە گردی کۆردینە-ی چەلێ، لە هێزە داگیرکەرەکانیان دا. لەو چالاکییەدا زۆر بە توندی  بارەگا و سەنگەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لێیاندرا و تووشی خەساری قورس هاتن، بەلام هەژماری کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبۆتەوە