هەپەگە: هەڤاڵ هەرەکول تا دوا هەناسە لە دژی دوژمن جەنگاو گیانی بەخت کرد

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرای کرد کە گەریلای بە ناوی خەلیل کایگوسووز (هەرەکول ئارتێش) لە شاری وانی باکوردی کوردستان گیانی بەخت کردوو وتی:" تا دوا هەناسەی گورزی کوشتندەی لە دوژمن داوەو گیانی بەخت کرد."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی شەهیدبوونی گەریلای بەنای خەلیل کایگوسووز (هەرەکول ئارتێش) کە لە ٢٤ی مانگی تەمووز لە شاری وان شەهید بوو، لێدوانێکی بڵاو کردەوە.

دەقی لێدوانەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢٤ی تەمووزدا لە ناوچەی گەلی زیلانی ئەردیشی سەر بە شاری وان هێزەکانمان رووبەرووی هێرشێکی سوپای تورکی داگیرکەر بوونەوەو لە ئەنجامدا شەڕو پێکدانان رووی دا. لەو شەڕەدا هاوخەبات و هەڤاڵمان (هەرەکول) بە گیانێکی قاڕەمانانە بەرامبەر بە دوژمن جەنگاو دواجار شەهید بووە.

ناسنامەی شەهیدەکەمان بریتییە لە:

نازناو: هەرەکول ئارتێش

ناوی تەواو: خەلیل کایگوسووز

شوێنی لەدایک بوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: زەینەب – حەمید

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩ - وان

هاوڕێمان هەرەکول لە ساڵی ١٩٨٧ لە ناوچەی دهێی شاری سێرت لە دایک بووە و لە تەمەنی هەرزەکاریدا هەستی بە ستەمکارییەکانی دوژمن کرد. هاوڕی (هەرەکول) لە ساڵی ١٩٩٦ کۆچی کردووە بۆ شاری دیلۆک و لەوێ بزوتنەوەی ئازادیی ناسیوەو لەساڵی ٢٠٠٧ دا بڕیاری داوە بەشداری ریزەکانی گەریلا ببێت.

هەڤاڵ هەرەکول دەیویست هەموو شوێن و کاتێکی لەسەر ئەم رێگایە واتەدار بکات و بەم بڕوایە لە ناو ریزەکانی پەکەکەدا خۆی لەسەر هێڵی فیدائی پێش خست. بەم بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٤ دەچێت بۆ هەڕێمی سەرحەد و لەوێ خەبات بەردەوام دەکات. هاورێمان هەرەکول بە رەنجدەری و ئارامگری و خۆشەویستی بۆ هەڤاڵانی و وابەستەبوونەوە، بەرپرسیارێتیەکانی جێبەجێ دەکات.

هەڤاڵ هەرەکول لە شەڕ و رووبەرووبوونەوەیەکدا لە هەرێمی گەلی زیلان تا دوا هەناسەی بەرامبەر بە دوژمن جەنگاو گیانی بەخت کر.

بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو کەس و کاری هەڤاڵمان هەرەکول و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکەمان بۆ کوردستانی ئازاد و رێبەرایەتیی ئازاد بەجێ دەهێنین."

 

ز.ش