هەپەگە: ١٨ ئەندامی تیمی تایبەت و سەربازێک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یژا-ستار لە شاری روحا و مێردین و جۆلەمێرگ گورزی کوشندەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند. بە کۆی گشتی لە چاڵاکیەکان دا ١٨ ئەندامی تیمی تایبەت (کونتورگەریلا) و سەربازێکی سوپای داگیرکەر کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزی پاراستنی گەل-هەپەگە ئاماری چالاکیەکانی شاری روحا و مێردین و جۆلەمێرگی ئاشکرا کرد.


لە چەلێ سەربازێک کوژرا

هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ٢٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەکدا هێزەکانیان لە دژی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گردی سەرزەری ناوچەی چەڵێی جۆڵەمێرگ چالاکیەکیان ئەنجام داو گورزی قورسیان لە سەنگەر و سەربازگەی دوژمن وەشاندووە و لە ئەنجام دا سەربازگەیەکی دوژمن تێک شکێنراوەو سەربازێکیش کوژراوە.

لە نێوان روحا و سەمسوور 4 پۆلیسی تیمی تایبەت کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە هەروها ئاشکرای کرد هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا کاوەو شەهید ڕزگار گەڤەردا لە ٢٧ی ئەیلول ل سەر ڕێگای نێوان روحا-سەمسوور هێرشیان کردووتە سەر ئۆتۆمبیلێکی هێزە تایبەتەکان و ئۆتۆمبیلەکەیان لە ناو بردووەو ٤ پۆلیسی هێزە تایبەتەکانیش کوژراون.

لە شەڕ و چالاکیەکاندا 14 پۆلیسی هێزە تایبەتەکان کوژران

هەپەگە هەروها ڕایگەیاند لە ٢٠ی تشرینی یەکەم دا لە ڕێگای نێوان دێرکی سەر بە شاری مێردین و ناوچەی وێرانشاری روحا سوپای تورکی داگیرکەر دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان کر و وتی: "هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شەهید میدیا کاوە و شەهید ڕزگار گەڤەر لە نێوان گوندی عەربەت و سماکی دێرک چالاکیەکیان ئەنجام داو زرێپۆشێکیان لە ناو برد. لە ناوچەکە کە ئۆپراسیۆنی تێدا بەردەوام بوو، هێزەکانمان چەندین جار رووبەرووی سوپای تورک بووەتەوە. لە ئەنجامی روبەرووبوونەوەکان و شەڕو چالاکیەکاندا بە گشتی ١٤ ئەندامی تیمی تایبەت کوژران. هەروها لەو چالاکیانەدا ٣ شەڕڤان کە بە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون.
دواتر زانیاری تەواو لەسەر ئەو ٣ هەڤالانەی شەهید بوون، بۆ ڕای گشتی ئاشکرای دەکەین."

ز.ش