هەپەگە: ٤ داگیرکەری سزادران، سەنگەرەیک لەناوبرا
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە حەفتانین و خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. بە پێی زانیاریەکانمان ٤ سەربازی تورک سزادران و سەنگەرێک لەناوبرا.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە حەفتانین و خواکورک چالاکیان ئەنجامدا. بە پێی زانیاریەکانمان ٤ سەربازی تورک سزادران و سەنگەرێک لەناوبرا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"٢٢ی ئاب کاتژمێر ١٥:٢٠ هێزەکانمان یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گۆڕەپانی شەهید شیلان لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێکی دوژمن سزادرا.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٢٢ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٣٠ لە گردی کۆردینەی شەهید بێریتانی خواکورک لەدژی سەربازانی دوژمن چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکدا سەنگەرێکی دوژمن لەناوبرا و ٣ سەربازی دوژمن کوژران.
چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندە عەگید گارزان و ٢ فەرماندەی سوپای عێراق ئەنجامدراوە کە پێکەوە شەهید بوون.
هێرشی ئاسمانی
هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا:
لە ٢٢ی ئابدا کاتژمێر ١٣:٤٠ و ١٣:٥٥ فڕۆکە جەنگیەکان ٣ جار دۆڵی کانیشکێ ی زاپیان بۆردومان کرد. بەو هۆیەوە ئاگر بەر دارستانەکان کەوت.
لە ٢٢ی ئابدا لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا فڕۆکە جەنگیەکانی کویستانەکانی ڕۆستێی هەرێمی گۆشگینی خواکورکیان دوو جار بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."
ف.ق