هەپەگە: ٤ سەرباز لە خواکورک کوژران

لە چالاکیى هێزەکانى گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە شاخی لێلیکان لە خواکورک ٤ سەنگەری ئەو سوپا داگیرکەرە تێکشکێنرا و ٤ سەربازیش کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەى هێزەکانى گەریلاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیادا لە ٢١ی شوبات و لە کاتژمێر ١٢:١٥ دا لە دژی سەربازانى تورک لە شاخی لێلیکان لە ناوچەى خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لە نزیکەوە و کاریگەرانە لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن درا و ٤ سەنگەڕ تێکشکێنران و ئەوەندەی بۆ هێزی گەریلا روون بووەتەوە، ٤ سەربازی تورکیش کوژراون. دواى چالاکییەکە فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا ناوچەکەیان بۆردومانکرد. ئەو یەکەیەى هێزەکانمان کە ئەو چالاکییەیان ئەنجامدا بە سەلامەتی و بەبێ زیان گەیشتوونەتەوە و ناوەند و بارەگای خۆیان".

ژ.ت