هەپەگە: ٥ داگیرکەر سزادران

لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا لە دەڤەری حەفتانین و خواکور لەدژی داگیرکەران ٥ سەربازی تورک سزادران. لە ناوچەی خیزانی بەدلیسیش وێستگەیەکی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆن لەناوبرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی حەفتانیندا لەدژی هێزە داگیرکەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"زانیاریەکان لەبارەی چالاکی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی حەفتانیندا لەدژی هێزە داگیرکەرەکان کە لە حەفتانین بەڕیوەدەچێت، بەم شێوەیەیە.

٢٥ی حوزەیران هێزەکانمان لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا لە دەڤەری گردی دووپشک ڕێزە چالاکیان لەدژی داگیرکەران ئەنجامداوە. لە چالاکیەکاندا ٣ سەربازی تورک سزادراون. هەمان ڕۆژ هێزەکانمان چەند چالاکی تریان لەدژی یەکینەکانی دوژمن ئەنجامداوە. ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانمان لەدژی یەکینەکانی داگیرکەر کە لە ناچەکە خۆیان جێگیر کردووە، نەزانراوە.

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٣٠ هێزەکانمان یەکینەکانی دوژمنیان کردە ئامانج کە لە دەڤەری شەهید شێخمووس و شەهید مەروانەوە بەرەو دەڤەری شەهید جوودی و شەهید دەرسیمەوە کەوتبوونەڕێ. لەو چالاکیەدا بە قوڕسی لەدوژمندرا، بەڵام ژمارەیەک کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکیەکەدا دەڤەرەکەیان بە سەختی بۆردومان کرد. لەو بۆردومانەدا هاوڕێیەکمان بە ناوی نورجان کە بە قاڕەمانێتی لەدژی دوژمن شەڕی کرد شەهید بوو.

هێزەکانمان هەمان ڕۆژ لە هەمان دەڤەر لەدژی یەکینەکانی دوژمن کە هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن چالاکیان ئەنجامدا و سەربازێک لەلایەن قەناسبەدەستەکانمانەوە سزادرا.

هەروەها هەمان ڕۆژ لە کاتژمێرەکانی شەودا سوپای تورک دەڤەری شەشدارا و گوندی مننی بۆردومان کرد. هەر لە دەڤەری شەشدارا هاورێکەمان بە ناوی زەریا کە تا دوایین گولەی بە قاڕەمانێتی شەڕی کرد شەهید بوو.

لە لێلیکان سەربازێک سزادرا

هێزەکانمان لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گردی لێلیکانی هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سەربازانی تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج . لەو چالاکیەدا کە لەلایەن قەناسبەدەستەکانمان ئەنجامدرا، سەربازێک سزادرا.

ویستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆن لەناوبرا

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ هێزەکانمان وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی گونجی بەرجوومی ناوچەی خیزانی بەدلیسیان کردە ئامانج و لەناویان برد.

لە جوودی شەڕ ڕوویدا

٨ی حوزەیران لە دەڤەری دەشتی سلۆپی هەرێمی چیای جوودی شڕنەخ لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدا. لە شەڕەکەدا هاوڕێیەکمان شەهید بوو. کەسێکیش بەناوی ڕۆژ خۆی ڕادەستی دوژمن کرد.

ساجا بۆردومان کرا

٢٥ی حوزەیران کاتژمێر ٢٣:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری ساجای هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق