هەپەگە ٥ گەریلا کە لە هەفتانین شەهید بوون، بە بیر هێنایەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ٥ گەریلا کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە هەرێمی هەفتانین لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەردا شەهید بوون، بەبیر هێنایەوە و راشیگەیاند، تا ئەو رۆژەی ئاوات و ئامانجەکانی شەهیدان بەدی دێن، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"یەکی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا، کە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامی دابوو، هەر یەک لە هەڤاڵانمان عەگید، ئارنۆس، جان فیدا، هارون و زاگرۆس شەهید بوون. زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیە یە:

نازناو: عەگید کۆبانێ

ناوی تەواو:مەحمود محمد

شوێنی لەدایکبوون: رەقا

ناوی دایک و ناوی باوک:شەمسە-عەلی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون:١-ی حوزەیرانی ٢٠١٩-هەفتانین

***

نازناو: ئارنۆس هایمانا

ناوی تەواو:فەرهاد کوش

شوێنی لەدایکبوون:ئەنکەرە

ناوی دایک و ناوی باوک:فیلیز-عەلی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون:١-ی حوزەیرانی ٢٠١٩-هەفتانین

***

نازناو: جان فیدا میرخواس

ناوی تەواو: دیار کورت

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و ناوی باوک: سەبرییە-عبدولوەهاب

شوێن و بەرواری شەهیدبوون:١-ی حوزەیرانی ٢٠١٩-هەفتانین

***

نازناو: هارون گۆیی

ناوی تەواو: ئیبراهیم یورەک

شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: زەینەب - نەزیر

شوێن و بەرواری شەهیدبوون:١-ی حوزەیرانی ٢٠١٩-هەفتانین

***

نازناو: زاگرۆس لیز

ناوی تەواو: کیگا

شوێنی لەدایکبوون: مووش

ناوی دایک و ناوی باوک: گوڵستان - چەتین

شوێن و بەرواری شەهیدبوون:١-ی حوزەیرانی ٢٠١٩-هەفتانین

مێژووی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، مێژوویەکی پڕە لە داستان کە ناوی قارەمانی گەورەی تیدا تۆمار کراوە. ژن و پیاوی قارەمانی کوردستان، لە دژی ئەو پلانگێریانەی بۆ لەناوبردنی گەلی کورد بەڕێوە دەبرێن، بە بێ دوو دڵی روویان لە تێکۆشانی ئازادی کرد و بە بوون بە گەریلا وڵامیان دایەوە. گەریلا هێڵی فیدایی کوردستانە. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناو سەخترین هەڵومەرجدا بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ، هەڵسان بە جێبەجێکردنی ئەرکانیان و پاراستنی گەلی کورد.

پلانە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەر لە بەرامبەر خۆڕاگرییە مێژووییەکەی گەریلاکان بێئەنجام مایەوە. لە سەر هەر بستێک لە خاکی کوردستان کە سوپای داگیرکەری تورک بەسەریدا رۆیشتووە، رووبەرووی خۆڕاگریی گەریلاکان هاتووە و دواجاریش شکستیان هێناوە. دەوڵەتی فاشیست کە لە بەرامبەر ئیرادەی گەریلا تێک چوو، دەیەوێت ئەو شەڕەی کە شکستی تێدا هێناوە، بە رێگای بەکارهێنانی تەکنیک بەردەوامی پێبدات. بەڵام دەوڵەتی فاشیستی تورک هیچ شانسێکی وەهای نییە کە لە بەرامبەر گەریلاکانی کوردستان، خۆی بە پێی هەڵومەرجی سەردەمیانە ئامادە بکات. بێگومان راستیی پەکە بریتییە لە راستی شەهیدان، ئەوەی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی گەیاندە ئەم ئاستە رۆحی میلیتان و فیدایانەی ئاپۆیی یە.

هەڤاڵانمان عەگید، ئارنۆس، جان فیدا، هارون و زاگرۆس رۆحی میلیتانیی پەکەکەیان هەڵبژارد و بوون بە فیدایی و لە ناو شەهیدە پیرۆزەکانی پەکەکەدا جێیان گرت.

هەڤاڵانمان بە گەریلابوون، وڵامی هێرشە فاشیستەکانی دەوڵەتی تورکیان دایەوە و بە ئیرادەیەکی بەهێز و پۆڵایین ئاڵای تێکۆشانی ئازادییان بەرز کردەوە. هەڤاڵانمان کە کەسایەتی میلیتانیی پەکەکەیان بە هێزەوە لە کەسایەتی خۆیاندا جێگیر کرد، بوون بە نموونە و پیشانیشیاندا کە مرۆڤ دەبێت بە چی شێوەیەک خەبات بکات.
سەرەتا، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بە تایبەت کەس و کاری سەربەرزی هەڤاڵە شەهیدەکانمان و بە گشتی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە کە تا ئەو رۆژەی ئاوات و ئامانجەکانی شەهیدان بەدی دێن، تێکۆشانمان بەردەوم دەبێت."

ز.ش