هەپەگە ڕاگەیەندراوی شەڕی دێرسمی ڕاست کردەوە

هەپەگە ڕایگەیاند، کەسێک کە بەر لە ئێستا لە شەڕی دێرسمدا وەک شەهید ڕاگەیەندرابوو، خۆی ڕادەستی دوژمن کردووە و هەروەها ئاماژەی بەوەدا گەریلایەک بە ناوی شێخموس ئۆزدەمیر شەهید بووە.

ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەندراوی ٩ی تشرینی یەکەم دا ئاماژەمان بەوەکردبوو، سوپای تورکی داگیرکەر لە ٩ و ١٠ ئایاردا لە هەرێمی مێرگا چەپەرا و شەهید جەعفەر  و ڤارتینیسی دێرسم دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردبوو و لە ئاکامدا ٥ هەڤاڵمان شەهید ببوون. کەسێک بە ناوی جانفەدا (ڤەدات چەکەن) کە وەک شەهید ڕامانگەیاندبوو، شەهید نەبووە، بەڵکو خۆی ڕادەستی هێزەکانی دوژمن کردووە. بە هۆی بارودۆخی شەڕ ماوەیەک لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کرا و لە ئەنجامدا ئاشکرا بوو، هەڤاڵێکمان بە ناوی شێخۆ (شێخمووس ئۆزدەمیر) شەهید بووە.

زانیاری لەبارەی هەڤاڵمان شەهید شێخۆ بەم شێوەیەیە:

نازناو: شێخۆ خانچەپەک

ناو و پاشناو: شێخمووس ئۆزدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

باوک و دایک: نێرگس و حەسەن

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئایاری ٢٠١٩ / دێرسم

هەڤاڵ شێخۆ لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئامەد لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. لەنزیکەوە ئاگاداری قڕکردنی کلتوری و فیزیکی دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەرمان بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە. هەڤاڵ شێخۆ لەو ڕۆژەوەی ڕێگەی چیاکانی هەڵبژارد بە خەمخۆری، فیداکاری و وابەستەبوونی هەموو کاتێک لە ڕیزی پێشەوەی خەباتدا بوو. دەوروبەری خۆشیان دەویست و هەموو ئەرکێکی بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دەکرد. لەدژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست هەردەم تێکۆشانی کرد و لە دێرسم لە دژی یەکینەکانی دوژمن بە شێوەیەکی قاڕەمانانە شەڕی کرد.

لە سەرەتادا سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهید شێخۆ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین، ئاڵای ئازادی شەهیدەکانمان شکۆدار دەبێت."

ف.ق