ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستن گەل-هەپەگە لە بارەی چالاکییەکی بەرفراوانی گەریلا لە ناوچەی بازیدی ئاگری راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیێندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێری کە لە هەرێمی سەرحەد بەردەوامە، هێزەکانمان لە ٢ی ئازار کاتژمێر ٠٨:٥٠ لە سەر رێگای نێوان ناوچەی بازیدی ئاگری و گوندی گوربولاک لە دژی کاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک ئۆپڕاسیۆنێکی شۆڕشگێری بەرفراوانیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە نزیکەوە ٣ ئۆتۆبوس و زرێپۆشێکی جۆری کۆبرایان تێکشکاند. سەربازانی سوپای تورک کە بۆ رووبەرووبونەوە چوونە جێگای چالاکییەکە، بوون بە ئامانجی هێزەکانمان و هێرشیان کردە سەریان.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکە شۆڕشگێرییەکەدا بە گشتی ٧٩ سەرباز کوژران. هێزی داگیرکەرانیش دوای چالاکییەکە بە هاوکاری دەیان ئامبولانس، سەربازە کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوەی بارەگاکانیان."
ز.ش