هەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تورک-ی ڕاگەیاند
لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە گابار، دوو سەربازی تورک کوژران.
لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە گابار، دوو سەربازی تورک کوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند، کە گەریلاکان لە گاباری سەربە شرناخ دژی سوپای تورک چالاکیان ئەنجامدا.
هەپەگە ڕایگەیاند: شەوی ٧ی مانگ سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی لە دەورووبەری گاباری سەربە شرناخ دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەلیکۆپتەری لە جۆری کوبرا ئەنجامدا.
لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ٨ی مانگ لە سەر گردی شەهید دیلان، گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانی شەهید نودەم و شەهید سەردەمدا لە دژی ئەو ئۆپەراسیۆنە چالاکییەکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژران.