هەپەگە کوژرانی ۸ فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازی تورکیای ڕاگەیاند
هەپەگە تەقینەوەکەی ئێلح-ی لە ئەستۆ گرت ڕایانگەیاند: بەهۆیەوە ۸ فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای تورکیا کوژراون.
هەپەگە تەقینەوەکەی ئێلح-ی لە ئەستۆ گرت ڕایانگەیاند: بەهۆیەوە ۸ فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای تورکیا کوژراون.
بەرەبهیانیی ڕۆژی ٥ شەممە/ ٤ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، له پارێزگهی ئێلح-ی باكووری كوردستان، له كاتی تێپهڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سهربازیی سوپا داگیرکەرەکەی تورکیادا تهقینهوهیهك مەزن ڕوویدا بوو، ئەمڕۆش ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە بە بڵاوکراوەیەک بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی لە ئەستۆ گرت و بەم شێوەیە ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد:
"چالاکی ئێلح"
ڕۆژی ٤ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٠٦:٠٠ی بەرەبەیانی لەسەر ڕێگای گوندی چەلیک - بۆتیکای سەر بە دەڤەری ماوای پارێزگای ئێلح، گەریلاکانمان لە دژی زرێپۆشێکی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا بوو و بە هۆیەوە زرێپۆشەکە بەتەواوی تێکشکێندراوە و بۆمان ڕوون بووەتەوە تێیدا ۸ فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازیی سوپای تورکیا هەبوون ەرجەمیان کوژراون و سەربازێکیش بریندار بووە.
"هێرشی ئاسمانی"
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەیدا، هەپەگە سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەم شێوەیە زانیاری داوە:
ڕۆژی ٥ ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ دەڤەری ساخای سەر بە هەرێمی زاپ و کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەک بۆ ٠٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆش دەڤەری سیدا، پردی بڵندا و گوندی فلەهای سەر بە هەمان هەرێم لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراون. هەروەها لە کاتژمێر ٠٤:٤٥ خولەک بۆ ٠٥:٠٠ی پاش نیوەڕۆ دەڤەری دۆڵی مارا و تەپە کارتالی سەر بەهەرێمی ئاڤاشین بۆردوومان کراون.
هـ.هـ