هەپەگە یادی ئەو ٣ گەریلایەی کردەوە کە لە چەلێ شەهید بوون

هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا یادی ئەو ٣ گەریلایەی کردەوە کە لە ئەنجامی بەرگرییەکی قارەمانانە دا بەرامبەر بە هێزە فاشیستەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە چەلێ شەهید بوون و ناسنامەکەیانی ئاشکرا کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند لە ٧ێ تشرینی یەکەم لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ ٣ لە هاوخەبات و هەڤالە قارەمانەکانمان ژیانیان بەخت کرد.

بەیاننامەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"١٥ی تشرینی یەکەم لە لێدوانێکدا رامانگەیاندبوو کە لە ٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی شیفرەزی سەر بە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لە ئەنجامی پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی ئێمەو سوپای داگیرکەردا ٣ لە هەڤڵانمان کە بە قاڕەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون.

 ناسنامەکانیشیان بریتین لە:

نازناو: جەسور باران

ناوی تەواو: ئەمرا پەکیەن

شوێنی لە دایکبوون: موش

ناوی دایک و ناوی باوک: خانگوڵ - ئەرجان

کات و شوێنی شەهیدبوون:٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- چەلێ

...........................

نازناو: چەکدار بلیجان

ناوی تەواو: میکائیل ئوزدینچ

شوێنی لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و ناوی باوک: گوللو - پیرۆ

کات و شوێنی شەهیدبوون:٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- چەلێ

.........................

نازناو: چەکدار وڵات

ناوی تەواو: صالح یڵدرم

شوێنی لە دایکبوون: شرنەخ

ناوی دایک و ناوی باوک: بەدریە - مەحمود

کات و شوێنی شەهیدبوون:٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- چەلێ

  • هەڤال جەسور لە ساڵی ١٩٩٣ لە ناوچەی مەلازگرت-ی شاری مووش لە دایک بووە. لە ساڵی ٢٠١٥ هێرشە داگیرکەریەکانی دژی گەلی کوردی پێ قبوڵ نەکرا و بۆ ئەوەی لە دژی هێزە فاشیستەکان بە شێوەیەکی چالاک تێبکۆشێت، بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. لە ناو ریزەکانی گەریلا دا هەمیشە هەوڵی دەدا ببێتە مەرتالێک بۆ گەل و وڵاتەکەی و بە ئەساسگرتنی فکری رێبەر ئاپۆ خۆی سەر لە نوێ ئافراندەوە. هەڤاڵ جەسور بە رەنج و ماندوبوونی خۆی هەمیشە بوو بە مۆڕاڵ بۆ هەڤاڵانی. بە فیداکاری هەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە جەوهەری فیداکاریی پەکەکە و هەڵوێستی دوژمنی بەرامبەر بە رێبەر و گەلەکەمانی پێ قبول نەکرا و بە ئامانجی تؤڵەسەندنەوە لە دوژمن، هەمیشە لە ریزەکانی پێشەوەی تیکۆشاندا بوو. هەڤال جەسور بۆ ئەوەی ببێتە مەرتاڵ بەرامبەر بە داگیرکەریەکان و دواڕۆژێکی ئازاد بۆ کوردستان بئافرێنێت، وەکو ناوی خۆی جەسور (چاونەترس) بوو بە چاونەترسانە شەڕی کرد و گەیشتە ئاستی شەهادەت.
  •  
  • هاوخەباتمان چەکدار بلیجان لە جۆلەمێرگ لە ناو کەش و هەوایەکی وڵاتپارێزیدا گەورە بوو. هەڤاڵ چەکدار لە ناو سیاسەتەکانی تواندنەوە (ئاسیمیلاسیۆن) و زۆرداریی دوژمندا گەورە بوو و لە تەمەنی گەنجێتیدا بزوتنەوەی ئازادیی ناسی. لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و لە ناو ژیانی گەریلا دا بە بەردەوامی لە خۆپەروەردەکردندا بوو. بوو بە شەڕڤانێکی شارەزا. لە دژی فاشیزمی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوام لە ریزەکانی پێشەوە، بۆ پاراستنی گەلەکەی بەشداری تێکۆشان بوو. ئەرکەکەی بە شێوەیەکی فیداکارانە جێبەجێ کرد.
  •  
  • هاوخەباتمان چەکدار وڵات لە ساڵی ١٩٩٣ لە ناوچەی سلۆپیی شاری شرنەخ لە دایک بوو. بە نرخی کۆمەڵگا گەورە بوو لە دژی سیاسەتەکانی ئینکار و تواندنەوەو لەناوبردنی داگیرکەران، لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری تێکۆشان بوو. هەڤاڵ چەکدار لە ساڵی ٢٠١٥ لە دژی سیاسەتە قرکەریەکان کە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، بەشداری تێکۆشان و ریزەکانی گەریلا بوو. لە رۆژی بەشداریەوە بە جۆش و خرؤشەوەو بە تایبەتمەندیی تێکۆشان و بە کەسایەتیەکی فیداکارانەوە کاریگەری خۆی دروست کر و بوو بە نموونە بۆ هەڤاڵانی. لە هەرێمی پاراستنی میدیا چەندین ئەرکی گرینگی جێبەجێ کرد. بو بە شۆڕشگێرێکی وها کە بە هەستیاریەوە بەرپرسیارێتیەکانی جیبەجی دەکرد.

بەم بۆنەوەیە سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاری ئەم شەهیدانەو گشت گەلی کوردستان و وڵاتپارێزان دەکەن و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە ئاڵای تێکۆشانی شەهیدانمان بە بەرزی دەهێڵینەوە."

 

ز.ش