هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە ئەلکێ شەهید بوون

هەپەگە یادی گەریلا قەندیل بەرخۆدان و تیڕێژ زاگرۆسی کردەوە کە لە چەلێ شەهید بوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهادەتی هەڤاڵەکانی، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شیوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ی خۆماندا ڕامانگەیاندبوو کە لە ١٧ی ئەیلولدا کاتژمێر ١٨:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی مەزرا مارینۆسی هەرێمی کاتۆ مارینۆسی ئەلکێی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کردبوو و بە هۆی ئۆپەراسیۆنەکەوە ٢ هەڤاڵمان شەهید ببوون. زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناو: قەندیل بەرخۆدان

ناو و پاشناو: موسلوم مەحمود

شوێنی لەدایکبوون: کرمانشا

دایک و باوک:ڕەوشەن و مەحمود

کات و شوێنی شەهادەت: ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ئەلکێ

ناو: تیڕێژ زاگرۆس

ناو و پاشناو: ئەرجان تاش

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: فاتیمە و عەبدوڵلا

کات و شوێنی شەهادەت: ١٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ئەلکێ

گەریلاکانی کوردستان لەدژی شەڕی قڕکردن و کۆمەڵکوژیەکانی هێزە داگیرکەرەکان کە لەدژی گەلی کورد بەڕێوەیدەبەن، لە ناو دۆخێکی سەختدا بە ئیرادەیەکی گەورە و ڕوحێکی فیداییەوە مۆڕی خۆیان لەژێر داستانی قاڕەمانێتی دەدەن.

هاوڕێکانمان قەندیل بەرخۆدان و تیڕێژ زاگرۆس لە پارچەی جیاوازی کوردستانەوە بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان کرد و بە تەمەنی گەنجێتی خۆیان سیاسەتی قڕکردنی دوژمنیان لەسەر گەلەکەمانیان ناسی و ڕوویان لە گۆڕەپانی تێکۆشان کرد. لەو رۆژەوەی بەشداریان کرد بە فیداکاریەکی گەورەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد.

هاورێکانمان قەندیل و تیرێژ لە هەر جێگایەک کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کرد، بە فیداکاری و خەباتی خۆیان دەناسران. هاوڕێکانمان قەندیل و تیرێژ، داوایان دەکرد لە باکووری کوردستان خەبات بکەن و تا کاتی شەهادەتیان بە بڕوایەکی گەورەوە پێشەنگایەتی سەردەمی نوێی تێکۆشانیان کرد.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادەی هەردوو هاوڕێمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەلێن دەدەین، تێکۆشانی هەڤاڵانمان سەردەکەوێت."

ف.ق