هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید ببوون

هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە ١٩ تشرینی دووەمی(سەرما وەرز)-ی ٢٠١٩ لە هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید ببوون و ئاماژەی بەوەدا کە یادکردنەوە ئەوان سەرکەوتن مسۆگەر دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 لە ١٩ تشرینی دوومی (سەرما وەرز) ٢٠١٩  لە هەرێمی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک دوو هەڤاڵمان شەهید بوون.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە.

نازناو: ڕەشید بەدران

ناو و پاشناو: بارش چنار

شوێنی لە دایک بوون: سێرت

دایک- باوک: لامیا- موزفەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩-ی تشرینی دوومی(سەرما وەرز) ٢٠١٩/ حەفتانین

نازناو: ڕەشید تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: مەحمەد کارا

شوێنی لە دایک بوون: ئەرزروم

دایک- باوک: سامیا- فەرزەندە

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩-ی تشرینی دوومی(سەرما وەرز) ٢٠١٩/  حەفتانین

هاوڕێمان ڕەشید بەدران لە خێزانێکی وڵاتپارێز لە بۆتان گەورە بوو و خزمی نزیکی شەهیدیشی هەیە، زوو بە میراتی شەهیدان و تێکۆشانی ئازاد وشیار بۆیەوە و خاوەن ڕۆحێکی گیان لەسەر دەست بوو، بەرپرسیارەتی ئەوە میراتەی گرتە ئەستۆی خۆی و لەساڵی ٢٠١٥ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاورێ ڕەشید سەری لە بەرامبەر زوڵم و فشارەکانی دووژمن دانەنەواند، لە ناو هەموو قۆناغێک بە نرخەکانی خۆی ژیا و تێکۆشانی کرد. لە دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ لە ناوبردنی گەلەکەمان، جەنگاوەرانە شەڕی کرد،  لەو ڕۆژەوەی  بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی کرد خۆی بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروردە کرد لە بواری هزری و خۆی قوڵکردەوە، هاوڕی ڕەشید بە فیداکاری و گەرم و گوڕی خۆی لە ژیاندا دەناسراو و جێی خۆی لە دڵی هەموو هاوڕیان کردەوە. هەتا  کاتی شەهید بوونی بە بەرپرسیاری ئەرکەکانی خۆی بە شێوازێکی سەرکەوتووانە ئەنجامدا.

هاورێمان ڕەشید تۆلهەڵدان لە  ساڵی ١٩٩٦ لە ناوچەی قەرەیازی ئەرزروم لە دایکبووە. لە ناو خیزانێکی وڵاتپارێز گەرورە بوو و هەر زوو هەستی بە سیستمی قڕکردن و داگیرکاری دەوڵەتی تورک کردوە، لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو، هاوڕی ڕەشید کە دلسۆزی شەهیدان بوو بۆ ئەوەی میراتی ئەوان بپارێزی بێ ڕاوەستان هەموو کاتی تێکۆشانی دەکرد و دژی داگیرکەران بە شێوازێکی گیان لەسەر دەستانە تێکۆشانی دەکرد. بە دڵە پاک و جوانەکەی و بە ڕوو پر لە خەندەکەی جێگای خۆی لە ناو دڵی هەموو هاوڕیان کردەوە. هاوڕی ڕەشید هەموو کاتەکانی بە تێکۆشین دەرباز دەبوو و لە ڕیزی هەرەپێشەوەی تێکۆشاندا لە دژی دووژمنان شەری کرد.

هاوڕیمان ڕەشید بەدران و ڕەشید تۆڵهەڵدان کە شەهیدبوون، وەک شوێنکەوتەی ئافرێنەری ڕوحی فیدای پەکەکە لە ناو تێکۆشانی ئێمە ڕۆڵیکی گەوەریان هەبوو. لەسەر ئەو بنەمایە لەسەرەتادا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی  خانەوادەی شەهیدانی هاوڕیمان و هەموو گەلی کورد دەکەین، پەیمان دەدین، کە بیرەوەری شەهیدان بە سەرکەوتن مسۆگەر بکەین.  

ف.ق