هەپەگە یادی سێ شەهیدی کردەوە کە لە گارە شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هیزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە – HPG) یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە ١٢ی تەموزدا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە گارە شەهید بوون.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ١٢ی تەموزی ٢٠١٩ بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمی پاراستنی مەدیا سێ هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵەکانمان بەم شیوەیەن:

نازناو: هەبوون فارقین

ناو و پاشناو: حەکیم تایار

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: مونەوەر و ڕەشید

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٢ی تەموزی ٢٠١٩/ گارە

 

نازناو: نازلیجان جوودی

ناو و پاشناو: لەیلا چاکی

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: فەلەک و یوسف

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٢ی تەموزی ٢٠١٩/ گارە

 

نازناو: ڕوجەنگ جوودی

ناو و پاشناو: روجەنگ هاجی کەرهۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانی

دایک و باوک: کەوسەر و فەتحی

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٢ی تەموزی ٢٠١٩/ گارە

هاورێکانمان هەبوون، نازلیجان و ڕوجەنگ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەدایک بوون و بە ڕۆحێکی خەباتکار، پڕ لە خۆشەویستی بۆ وڵات و ئازادی گەورە بوون. بە دروشمی (ڕێبەری ئازاد و کوردستانی ئازاد) دەستیان بە جووڵە کرد، هیوای ئازادی گەلەکەیان هەڵدایە سەر شانیان و بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلا کرد. هەرسێ هەڤاڵمان بە هیوای ژیانێکی بەشەرەف و ئازاد بۆ گەلەکەمان لەدژی فاشیست و داگیرکەری بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلا کرد و لە ناو ئەم تێکۆشانەدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. سەرەتا سەرخۆشی لە خانەوادە بەرێزەکانی هەرسێ هاوڕێمان دەکەین و دەڵێین سەری گەلی کوردستان و وڵاتپارێزەکان ساخ بێت و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادی کوردان سەردەخەین. جارێکیتر بەرێزەوە یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە."

ف.ق