هەپەگە: یادی شەهیدانى خواکورک بەڕێزدارییەوە بەرز رادەگرین

هەپەگە رایگەیاند، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانیدا ٤ گەریلا لە خوارکوک شەهید بوون و راشیگەیاند "لە دژی جموجوڵی داگیرکەری، بە ورە و ئازایەتییەکى گەورە و رۆحی فیدایی ئاپۆییەوە لە بەرەی پێشەوە خۆڕاگرییان کرد".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى گەریلا شەهیدەکانى خواکورکەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

لە ٢٠ی تشرینى دووەمی ٢٠١٩دا بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە لە ناوچەى خواکورک لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا هاوڕێیانمان پاڵە، سەرهەڵدان، ستێرک و زانا شەهید بوون.

ناسنامەى شەهیدەکانمان بەمشێوەیەیە:

نازناو: پاڵە دێرسیم

ناو و پاشناو: ژیان تاشدەمیر

شوێنى لە دایکبوون: ئیستەنبول

ناوی دایک – باوک: نەتیجە – سەلیم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: خواکورک / ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩

پاڵە – ژیان تاشدەمیر

****

نازناو: سەرهەڵدان گمگم

ناو و پاشناو: ئەمین کاراتاش

شوێنى لە دایکبوون: موش

ناوی دایک – باوک: لوتفییە - عەبدولباقی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: خواکورک / ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩

سەرهەڵدان – ئەمین کاراتاش

****

نازناو: ستێرک هێڤی

ناو و پاشناو: نوپەلدا شاهین

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوی دایک – باوک: نوجان - عەلی

شوێن و کاتی شەهیدبوون: خواکورک / ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩

ستێرک – نوپەلدا شاهین

****

نازناو: زانا سەرحەد

ناو و پاشناو: سەرحەد گیولەر

شوێنى لە دایکبوون: وان

ناوی دایک – باوک: بەدەڤی - جەسیم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: خواکورک / ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩

زانا – سەرحەد گیولەر

****

سیاسەتەکانى دەوڵەتى تورکی فاشیست لە دژی گەلی کورد هەموو کاتێک هەڵتەکێنراوە، عەقڵییەتى قڕکەری دەوڵەتی تورک هەموو جارێک خواستویەتى بە دەمامکێکى ترەوە ئەو خەونەى خۆی بەدی بهێنێت. سەرباری هەموو سیاسەتەکانى ئاسیمیلاسیون و توانەوە و راگواستن، گەلی کورد خاوەنداریی لە کولتور و مێژووی خۆی کرد و لەگەڵ دروستبوونی پەکەکەشدا بەرخودانى تاجدار کردووە. هەر ئەوەندەى بەرخودان گەشاوەتەوە و لەگەشەدا بووە، کردەى دوور لە مرۆڤایەتى و کوشتاری دەوڵەتى تورک گەورەتر بووە و خواستویەتى ئومێد و بەرخودانى گەلی کورد تێکبشکێنێت.

گەنجانی کورد بەرامبەر سیاسەتى سڕینەوە و لە ناوبەردنى دەوڵەتى تورک، کە ساڵەهای ساڵە بەڕیوەی دەبات هۆشیار و ئاگان. لە بریى ترس، ئازایەتى و لە بریى کۆیەلەتى، ئازادی هەڵدەبژێرین و بەشداری تێکۆشانی ئازادیى کورد دەبن و رۆژ لە دواى رۆژ زیاتر لە ئازادی نزیک دەبنەوە.

دەوڵەتى تورک بە هەموو توانا و دەرفەتەکانى بەردەستی لە دژی گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادی دەستیکردووە بە جموجوڵی داگیرکەریی هەمەلایەنە. لە رۆژی یەکەمی ئەو جموجوڵەوە تاوەکو ئێستا لەسەر دەستی گەریلا گورزی یەک لە دوای یەکی بەردەکەوێت. هاوڕێیانمان پاڵە، ستێرک، سەرهەڵدان و زانا جەنگاوەری فیدایى ئەو بەرخودانەن.

هاوڕێیانمان پاڵە، ستێرک، سەرهەڵدان و زانا لە ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و گەورە شارەکانى تورکیا لە دایکبوون و لە نزیکەوە شاهیدی عەقڵییەتى فاشیستیی دەوڵەتى تورک بوون و ئەزمونیان کردبوو. بە ئومێدی ئازادی و سەرکەوتنى ئازادی روویان لە ریزەکانى گەریلا کرد. بە ورە، ئازایەتیی گەورە و رۆحی فیداییى ئاپۆییەوە لە دژی جموجوڵی داگیرکەری لە بەرەى پێشەوەى شەڕ خۆڕاگرییان دەکرد.

لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى ئەو شەهیدانەمان و گەلە وڵاتپارێزەکەى کوردستان دەکەین و بەڵێنی سەرکەوتنى خەونی شەهیدەکانمان دووبارە دەکەینەوە".

ژ.ت