هەپەگە یادی شەهیدانی هەفتانین و زاپی کردەوە

هەپەگە یادی شەهیدانی هەفتانین و زاپی کردەوە و ڕایگەیاند، هاورێکانمان تا دواسات بە ڕەنجێکی گەورە خەباتیان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەینراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٦ و ٢٧ی تشرینی یەکەمدا لە هەرێمی هەفتانین و زاپی هەرێمی پاراستنی میدیا، ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: ئارگەش جودی

ناو و پاشناو:هارون ئاکیوڵ

شوێنی لەدایکبوون:شرنەخ

دایک و باوک:ئییدی و ئەدیپ

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ هەفتانین

 

ناسناو: دژوار کۆچەر

ناو و پاشناو:عەگید کاچار

شوێنی لەدایکبوون:سێرت

دایک و باوک:قودرەت و گۆرگون

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ هەفتانین

 

ناسناو:باران نیدال دیگۆر

ناو و پاشناو:ڤەدات پارلاک

شوێنی لەدایکبوون:قەڕس

دایک و باوک:بەدیعە و محەمەد

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ زاپ

 

ناسناو:جانفەدا خەرزی

ناو و پاشناو:جان ئیناچ

شوێنی لەدایکبوون:ئێلح

دایک و باوک:چیچەک و محەمەد

کات و شوێنی لەدایکبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ زاپ

هاورێکانمان ئارگەش، دژوار، باران و جانفەدا بۆ ئازادی گەلی کوردستان لە شارە جیاوازەکان بەشداریان لە تێکۆشانی ئازادی و ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکانمان هیوای گەلێکیان لە ئەستوو گرت و بەشداریان لە ریزەکانی گەریلا کرد و ژیانی خۆیان پێشکێش بە ئازادی و پاراستنی گەلی کورد کرد. لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا بە هەلوێست و پاکی خۆیان دەناسرانەوە و بە بەرپرسیاریەکی گەورە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی باش ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن. لەناو دۆخێکی زەحمەتدا لەسەر هێڵی شۆڕشگێڕی بەردەوام بوون و تا دوا سات ڕەنجێکی زۆریان دا.

لەسەرەتادا سەرخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکانی ئارگەش، دژوار، باران و جانفەدا دەکەین. هەروەها سەرخۆشی لە گەلی کوردستان و وڵاتپارێزەکان دەکەین و بەڵێن دەدەین، ئاڵای ئازادی هاوڕێکانمان سەربخەین.

ف.ق