هەپەگە: یادی هاوڕی فیداکارەکانمان دەکەینەوە

هەپەگە یادی شەش گەریلای کردەوە کە لە ناوچەی قلەبانی شرنەخ شەهید بوون و ڕایگەیاند، بەلێن دەدەین بۆ جێبەجێکردنی خەون و خەیاڵی ژیانی ئازادی شەهیدەکانمان بیوەستان تێدەکۆشین.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەش گەریلا کە لە ٢٠ی تەمموز شەهید بوون، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شیوەیەیە:

"تەڤگەر ئازادی کوردستان لە مێژووی بەرخۆدانیدا ژمارەیەکی زۆر قاڕەمانی خوڵقاند. لەدژی شەڕی ڕەتکردنی و لەناوبردن کە بەسەر کۆمەڵگای کورد دەسەپێنرێت، میلیتانە فیداییەکان کە خەیاڵی ئازادی گەل بەدیدەهێنن، نە تەنها بەرپرسیاری ئەخلاقی و ویژدانی خۆیان پێکهێناوە، بەڵکو لەهەمانکاتدا بە بڕیارداری، باوەڕیی و ئیرادەیەکی گەورە تێدەکۆشن. هاورێکانمان ئاندۆک، باوەر، جودی، مەروان، نەعمان و یاشار کە تێگەیشتن بۆ ئازادی پێویستە رەنج و فیداکاریەکی گەروە بدرێت، لەم رێگەیەدا تێکۆشانیان کرد و لە ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨ لە هەرێمی ئەلەمونی ناوچەی قلەبانی شرنەخ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەهید بوون. ناسنامەی هاوڕێکانمان کە بە قاڕەمانێتی شەهید بوون بەم شێوەیەیە:

نازناو:ئاندۆک پالۆ

ناو و پاشناو: ماحسون کایا

شوێنی لەدایکبوون: خارپێت

دایک و باوک: ئایسەل و ڕەمەزان

دەم و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨/قلەبان

نازناو: باوەر چەولیک

ناو و پاشناو: ئیلیاس ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: چەولیک

دایک و باوک: قودرەت و فایق

دەم و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨/قلەبان

نازناو: جودی دەستان

ناو و پاشناو: یوجەل ئوزدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەرۆم

دایک و باوک: جائیزە و جەمیل

دەم و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨/قلەبان

نازناو: مەروان داراهێنێ

ناو و پاشناو: ڕەمەزان تاشدەمیر

شوێنی لەدایکبوون: چەولیک

دایک و باوک: قەدریە و مەمدوح

دەم و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨/قلەبان

نازناو: سۆفی ئێلح

ناو و پاشناو: مەحمەت یوکنو

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

دایک و باوک: هەمدیە و ئۆرهان

دەم و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨/قلەبان

نازناو: یاشار تەندورەک

ناو و پاشناو: ئۆزدەمیر ئۆزئۆغۆل

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: هەردەمجان و نیزامەدین

دەم و شوێنی شەهادەت: ٢٠ی تەموزی ٢٠١٨/قلەبان

هاورێکانمان ئاندۆک، باوەر، جودی، مەروان، نەعمان و یاشار بۆ ئازادی گەلی کودستان رێگەی ئازادیان هەڵبژارد و بە باوەڕیەکی گەورە تێکۆشانیان کرد. بە ڕوحێکی فیدایی لە تێکۆشانی ئازادی کورد دا لە دژی دوژمن شەڕیان کرد. هەر شەش هەڤاڵمان بە هەلویستی فیداکاریان و بە دڵپاکی لەناو ڕیزەکانی گەریلادا جێگەیەکی گرنگیان گرت، هەوڵیان دا ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی باش جێبەجێ بکەن. بە دروشمی کوردستانی ئازاد و ڕێبەری ئازاد بەشداریان لە تێکۆشان کرد و بەرەو پێشەوەچوون و لە هەنگاوی شۆڕشگێری گەورەدا رەنجێکی گەورە و گرنگیان کێشا. سەرەتا سەرەخۆشێ خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی هاورێکانمان ئاندۆک، باوەر، جودی، مەروان، نەعمان و یاشار دەکەین و سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان و وڵاتپارێزان دەکەین  و بەلێن دەدەین بۆ جێبەجێکردنی خەون و خەیاڵی ژیانی ئازادی شەهیدەکانمان بیوەستان تێدەکۆشین.

ف.ق