هەپەگە یادی ٢ گەریلای بەرز راگرت کە لە ئامەد شەهیدبوون
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە (نەرەچە – هەپەگە / NRÇ-HPG) لە بەیاننامەیەکدا یادی ٢ گەریلای بەرز راگرت، کە لە ناوچەى کارازی ئامەد لە ئەنجامی شەڕێکدا لە دژی ئەڕتەشی تورک شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە (نەرەچە – هەپەگە / NRÇ-HPG) لە بەیاننامەیەکدا یادی ٢ گەریلای بەرز راگرت، کە لە ناوچەى کارازی ئامەد لە ئەنجامی شەڕێکدا لە دژی ئەڕتەشی تورک شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (نەرەچە – هەپەگە / NRÇ-HPG) لە بەیاننامەیەکدا ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدى بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا یادی ئەو ٢ گەریلایە بەرز راگیراوە و بەڵێنى بەردەوامیدان بە رێگا و رێبازەکەیان دراوە.
لە راگەیاندراوەکەى ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل دا هاتووە:
"رۆژی١١ی کانونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢١ی بەفرانبار لە بەرزایەکانی ناوچەی کاراز ی ئامەد لەنێوان هێزەکانی ئێمە و ئەڕتەشی تورکی داگیرکەر شەڕێک روویدا. لەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژران و برینداربوون و ٢ هاوڕێی ئێمە بە قارەانی شەڕیان کرد و شەهیدبوون. ناسنامەی ئەو هاورێیەمان بەم شیوەیە:
نازناو: زیلان تۆڵهەڵدان
ناو و پاشناو: سوزان چەلیک
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: خاتوون- حوسنو
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩/ ٢١ی بەفرانبار – ئامەد
****
نازناو: زنارین بەرخۆدان
ناو و پاشناو:هاجیرە یڵماز
شوێنی لە دایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: حەبیبە - ئەنوەر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ی کانونی دووەم ٢٠١٩ / ٢١ی بەفرانبار – ئامەد
****
هاوڕێمان زیلان تۆلهەلدان ساڵی ١٩٨٦ لە ئامەد لەدایکبووە. وەک شایەتحاڵی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادی لە ناو کولتوور و بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزیدا گەورە بووە، بۆیە هاوڕێ زیلان هەر زوو بەهۆی ئەو توڕەیی و ڕقەوە، کە لە دڵی دا گەورەی کردبوو و بەشداری تەڤگەری ئازادیی کوردستان بوو. هاوڕێ زیلان ساڵی ٢٠٠٥ دا بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هەموو کات بە کەسایەتییە خاکییەکەی ناوبانگی دەرکردبوو و دەناسرا و لەلای هاوڕێکانی خۆشەویست بوو. لە سەر ئەو بناغەیەش بەشداریی ناو کار و خەباتی شۆڕش بوو و ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی بە بێ کەموکوڕی بە جێ گەیاند.
هاوڕێ زیلان لەسەر هزر و بە بیردۆزیى ڕێبەر ئاپۆ خۆی پێگەیاند. خۆی لە هێڵی ئازادیی ژندا پێگەیاند و خۆی لەو هێڵەدا سەروەر کردوو و بوو بە گەریلایەکی پێگەیشتوو. هاوڕێ زیلان تاوەکوو کاتی شەهیدبوونی بووە تێکۆشەرێکی نمونەیی ڕێبەر ئاپۆ و بە کەسایەتییە فیدایەکەی خۆی، تاوەکوو دوایین هەناسەی بۆ ئازادیی گەل و وڵاتەکەی قارەمانانە شەڕی کرد.
هاوڕێ زنارین بەرخۆدان لە ناوچەی هەزۆی ئێلح لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. هەر لە تەمەنی گەنجی دا بەرامبەر سیاسەتەکانی دوژمن بۆ لە ناوبردن و توانەوە توڕەیی و رقێکی زۆری لەلا درووست دەبێت، بۆیە ساڵی ٢٠١٦ بۆ تۆڵە ستاندنەوە لە دوژمن بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. هاوڕێ زنارین، کە هەست و هیواکانی گەلی کوردی لە ناخی دڵیدا گەورە کردبوو بە باوەڕێکی گەورە بەشداریی تێکۆشان دەبێت. هاوڕێ زنارین بەو پەروەردەیە، کە لە چیا وەری گرتبوو بوو بە شەڕڤان و تێکۆشەرێکی پێگەیشتووی ژنانی ئازاد و وڵاتی ئازاد. بەو هەستانە و بە دروشمەکانی کوردستانی ئازاد و رێبەری ئازاد بووە خاوەن خەباتێکی بێ هاوتا.
ئێمە هەردوو هاوڕێی تێکۆشەرمان، کە خاوەن تێگەیشتنی؛ ئازادی بە خەبات و باجدانی قورس بەدی دێت هەموو کات بوون بە خاوەن کەسایەتییەکی فیدایی و بە بیریان دەهێنینەوە و یادیان بەرز رادەگرین. سەرەتا سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی وڵاتپارێزی چەلیک و یڵماز و هەموو بنەماڵەکانی کوردستان دەکەین. بەڵێنیش دەدەین، کە ئێمە دەبینە شوێنکەوتەی خەون و خولیاکانی هاوڕێ قارەمانەکانمان و ئامانجەکانیان بهێنینەدی."
ر.م