هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون
هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە خواکورک بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک شەهید بوون و رایگەیاند، تێکۆشانی هاوڕێکانیان سەردەکەوێت.
هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩ لە خواکورک بە هۆی هێرشە ئاسمانیەکانی فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورک شەهید بوون و رایگەیاند، تێکۆشانی هاوڕێکانیان سەردەکەوێت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هاوڕێ شەهیدەکانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٩ دا بە هۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هاورێکانمان ئاگر، ئازاد، هەڵبەست، سارینا و سۆلین شەهید بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ئاگر بێریتان
ناو و پاشناو: جەعفەر پوورەنگ
شوێنی لەدایکبوون: ئۆرمیە
باوک و دایک: خاتوون و مەحمود
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩/ خواکورک
نازناو: ئازاد باتمان
ناو و پاشناو: فادیل یاووز
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
باوک و دایک: مەسعودە و ئەمین
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩/ خواکورک
نازناو: هەڵبەست ژیان
ناو و پاشناو: سەبریە ئایدن
شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە
باوک و دایک: لەیلا و ئەمین
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩/ خواکورک
نازناو: سارینا ساریا
ناو و پاشناو: شنیار کاوە
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
باوک و دایک: دیمەن و کاوە
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩/ خواکورک
نازناو: سۆلین ئەلباک
ناو و پاشناو: ئوزلەم دیندار
شوێنی لەدایکبوون: وان
باوک و دایک: فاریمە و سینان
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩/ خواکورک
لەدژی داگیرکەری، تواندنەوە و شەڕی قێزەونی دەولەتی فاشیستی تورک کە چەندین ساڵە بەرانبەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، گەریلاکانی کوردستان هەموو کاتێک بە قاڕەمانێتیەکی گەورە بەرخۆدانیان کردووە. دەوڵەتی فاشیست هەوڵیدا لە هەموو شوێنێکی جیهان دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببات و هێرشی داگیرکەری باشووری کوردستانیش پارچەیەک لە پلانی لەناوبردنی گەلی کوردە. بەڵام بە بەرخۆدانی داستانی گەریلانی کوردستان پلانەکانی دەوڵەتی تورک پوچەڵبوونەتەوە. فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی ئازاد، دیموکراسی و ئازادیپارێزی ژنانی گەلی کورد وایکرد، لە هەموو پارچەکانی کوردستان و جیهان گەنجان بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بەهێز ببێت. بە تێگەیشتنی گەریلاکانی کوردستان کە گەرەنتی گەلی کوردە هاوڕێکانمان ئاگر، ئازاد، هەڵبەست، سارینا و سۆلین لە کات و شوێنی جیاوازدا بۆ هەمان ئامانج بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون. هاورێکانمان کردەوە دژە مرۆییەکانی هێزە داگیرکەرەکانیان بینی و لەگەڵ خەباتە سەختەکان بەشداریان لە کلتوری خۆپاراستن کرد، بۆ ئازادی گەلی کورد بڕیاریاندا کە ببن بە میلیتانی پێشەنگ. هاوڕێکانمان ئاگر، ئازاد، هەڵبەست، سارینا و سۆلین بە هەمان ئامانج و هیوای ئازادی گەلی کورد بە بڕیارداری و ڕوحی فیدایی لەدژی هێرشی داگیرکەری بەرخۆدانیان کرد و تاکتیک و ڕێباری گەریلایان کرد بە بناغە، لە ئایدۆلۆژیای رێبەرتیدا شارەزا بوون و هەم لەناو ژیانی گەریلایەتی خۆیان و هەمیش لە پێشەنگایەتی پراتیکدا ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ کرد. لەو ڕۆژەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە هێرشی داگیرکەری سەر باشووری کوردستان کردووە، هاوڕێکانمان ئاگر، ئازاد، هەڵبەست، سارینا و سۆلین بە ڕەنج و فیداکاریەکی گەورەوە تا ساتی شەهیدبوونیان بەرخۆدانیان کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان دەکەین و هەروەها سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان سەربکەوێت."
ف.ق