هەپەگە یادی گەریلا بێکەسی ورمێی بەرز راگرت

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە یادی گەریلا بێکەسی بەرز راگرت، کە لە هێرشی چەتەکانى داعش لە ٢ی شوباتدا بۆ سەر کامپی مەخمور شەهید بوو بوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "لە ٢ی شوباتدا و لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دا چەتەکانى داعش هێرشیان کردە سەر کامپی پەنابەرانى رۆستەم جودی لە مەخمور. هێزەکانمان، کە هەستیان بە هێرشی ئەو چەتانەى داعش کرد، لە چەتەکانیاندا و هێرشەکەیان راوەستاند".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "یەکەیەکمان چەتەکانیان لە ئەشکەوتێکدا گەمارۆدا. لە نێوان یەکینەکەمان و چەتەکاندا شەڕێکى قورس روویدا. لە ئەنجامدا ٢ چەتەى داعش کوژران و هاوڕێمان بێکەس ئورمێ، کە لە دژی چەتەکان بە قارەمانانە شەڕی کرد شەهید بوو.

زانیاری لەبارەى ناسنامەى هاوڕێ شەهیدمان بەمشێوەیەیە:

نازناو: بێکەس ورمێ

ناو و پاشناو: ئەحمەد مورادپور

شوێنی لە دایکبوون: سەڵماس

ناوی دایک و باوک: سەعیدە – ئیبراهیم

کات و شوێنى شەهید بوون: ٢ی شوباتی ٢٠٢٠ / مەخمور

هاوڕێمان بێکەس ورمێ لە ساڵی ١٩٩٧ لە شاری سەڵماس لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە دایکبووە. لەو خاکەدا کە تیایدا لە دایکبوو بە کولتور و رۆشنبیری زۆر بەهێزی ناسنامەى کوردەوە گەورە بوو. لە تەمەنی گەنجیدا ئاشنا بوو بە بزووتنەوەى ئازادی و لە ساڵی ٢٠١٨ و لە ساڵیادی پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى لە دژی رێبەر ئاپۆ بەشداری ریزەکانى پەکەکە بوو. لەو رۆژەوە کە بەشدار و لەوە بە دواوە ژیانی خۆی کردە دیاری بۆ ئازادیى گەل و رێبەر ئاپۆ. لە ناو ژیاندا بە رەنجدان و فەداکاری لە پێش بوو. هاوڕێ بێکەس لە هەر ئاست و گۆڕەپانێکدا، کە تیایدا بوو بە بەرپرسیارییەکى گەورەوە کاری کرد. بەو بیروباوەڕەى کە ببێتە فیدایى گەلەکەى خۆی و گەلی خۆی بپارێزێت و بە باشترین شێوە میسیۆنی پێشەنگایەتیى خۆی جێبەجێ دەکرد. بۆ پاراستنى گەلەکەى لە ناو یەکەم دەستەدا بوو، کە بەرەنگاری چەتەکانی داعش بوویەوە و قارەمانانە شەڕی کرد و گەیشتە شەهادەت.

لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هێژای هاوڕێ بێکەسی شەهیدمان دەکەین و سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و ئێمە بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە لە پێشەرۆژێکى ئازاددا لە ناو ریزەکانى تێکۆشانی خۆماندا خاوەنداری لە ئامانجەکانى شەهیدەکەمان بکەین".

ژ.ت