ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێری جەنگی هەفتانین و هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا دا گەریلاکانیان بەردەوامن لە ئەنجامدانی چالاکی دژی هێزە داگیرکەرەکانی سوپای تورکیا و پەیوەست بەوەش ئەم زانیاریانەی ڕاگەیاندەوە:
"لە هەفتانین ۲ سەرباز کوژران"
ڕۆژی ۲۷ی ئەیلولی سەعات ۱۲:۰۰ی نێوەڕۆ، لە نزیک بەرزایی شەهید شێخ موس کە دەوکەوێتە دەڤەری شەهید کەنداڵی سەر بە هەرێمی هەفتانین، گەریلاکانمان چالاکیان لە دژی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا ئەنجام داوە و بەهۆیەوە ۲سەرباز کوژراون و زیانی ماددیش لە دوژمن دراوە.
"فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی خرایەخوارەوە"
هەر هەمان ڕۆژ، لە هەفتانین هێزەکانمان فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی تورکیا کە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕایەوە و چاودێری جوموجوڵی گەریلای دەکرد لەلایەن هێزەکانمانەوە کراوەتە ئامانج و لە ئاکامدا گورزی قورسی لێدراوە و دەرەنجام خراوەتە خوارەوە و بە تەواوی بێکاریگەر کراوە و تێکشکێنراوە.
"کامیۆنێکی پڕ لە جبەخانە لەناوبراوە"
ڕۆژی ۱۲ی ئەیلول کاتژمێر ۰۱:۰۰ی نیوەڕۆ، لە هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا، لە نزیک دەڤەری کاتۆ ژیرکای سەر بە ناوچەی ئەلکی پارێزگای شرنەخ، گەریلاکانمان لە دژی کامیۆنێک کە پڕبووە لە جبەخانەی سەربازی چالاکیان ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا کامیۆنەکە و بارەکەی بە تەواوەتی لە ناوبراون. پاش ئەوەش هێزەکانی دوژمن لە ناوچەکە ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکردووە، بەڵام لە ۱٤ی ئەیلولدا ئۆپەراسیۆنەکە بێئەوەی بگاتە ئامانج کۆتایی پێهاتووە و هێزە ئۆپەراسیۆنکارەکان لە ناوچەکە کشاونەتەوە.
"بناری کارۆخ بۆردومان کراوە"
ڕۆژی ۲۷ی ئەیلول لە نێوان کاتژمێر ۱٥:۰۰ تا کاتژمێر ۱۷:۳۰ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی تورکیا بۆردومانی بناری چیای کارۆخی سەر بە هەرێمی قەندیلیان کردووە.
"گەریلاکانمان بێزیان بوون"
لە سەرجەم چالاکیی و شەڕ و بۆردومانەکاندا گەریلاکانمان بێزیان بوون و بە سەلامەتی گەیشتوونەتەوە بارەگاکانی خۆیان.
هـ.هـ