هەپەگە: ۷ سەربازی تورکیا کوژران و ۷ گەریلا شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئاشکرای کرد، لە چالاکی گەریلادا ۷ سەربازی تورکیا کوژراون و بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاشەوە ۷ گەریلا شەهید بوون.


ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە، بە لێدوانێکی نوسراو ئەنجامی شەڕ و ئۆپەراسیۆن و بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەر  و چەند چالاکییەکی گەریلاکانیان لە چەندین شار و ناوچەی باکور و باشوری کوردستان خستەڕوو.

"لە لیلکان چالاکی ئەنجامدراوە و چەندین سەرباز کوژراون"

هەپەگە ڕایگەیاندووە: " لە ڕێککەوتی ۲۰ نیسان، سەعات ۰۹:۳۰ سەرلەبەیانی، لە گردی لیلکانی باشوری کوردستان، گەریلا لە دژی سەبازە داگیرکەرەکانی تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە و سەرکەوتوانە گورزی قورسیان لە بنکە و سەنگەرەکانی دوژمن داوە. بەڵام لە بارەی کوژراو و بریندارەکانیەوە زانیاری تەواومان دەست نەکەوتووە. هەر هەمان ڕۆژ بەڵام لە سەعاتەکانی ۱۱:٤۰ و ۱٤:۰۰ دا، گەریلا لە هێزەکانی دوژمنیان داوەتەوە و بەو هۆیەوە ۲ سەربازی تورکیا کوژراون".


"لە چەلێ گورزی قورس لە دوژمن دراوە"

ئەمڕۆ ۲۱ی نیسان، سەعات ۰۹:۰۰ی سەرلەبەیانی، لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگی باکوری کوردستان، هێزەکانی گەریلا لە گردی کۆردینە سەربازانی سوپای تورکیان کردووەتە ئامانجی چالاکییەکیان و سەرکەوتووانە گورزی زۆر قورسیان لێداون. بەڵام لە بارەی زیانە گیانی و مادییەکانیانەوە زانیاری تەواو بەدەست نەخراون".

"لە سێرت ئۆپەراسیۆنی زەمینی وئاسمانی هەبووە" 

بەگوێرەی لێدوانەکەی هەپەگە، لە پارێزگای سێرتی باکوری کوردستانیش، لە ڕێککەوتی ۱۷ کی نیساندا ئەرتەشی تورک بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخوڕی، فڕۆکەی جەنگی،هەلیکۆپتەری جەنگی و هێزێکی زۆری زەمینی ئۆپەراسیۆنکی فرانیسەربازی لە دەڤەرەکانی، شەهید عەزیمە، گرێ شەهید بەرخوەدان، گرێ گولندی سەر بە هەرێمی هەرەکۆڵ دەست پێکردبوو و لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومانی ئەو ناوچانە کراوە بەتایبەتی دەڤەری شەهید عەزیمە".

"لە ئۆپەڕاسیۆنەکەدا شەڕ قەوماوە و ٥ سەرباز کوژراون"

لە ڕێککەوتی ۱٨ نیسان سەعات ۰٥:۰۰ بەرەبەیانیدا، جارێکی دیکە هەرێمەکە بە هەلکۆپتەری جەنگی لە جۆری کوبرا بۆردومان کراوەتەوە و بە هەلکۆپتەری سکۆرسکیش ژمارەیەکی زۆر سەرباز دابەزێنراونەتە هەرێمەکە. لە سەعاتەکان ۰۹:۰۰ و  سەعات ۰۹:٤٥ ی سەرلەبەیانیدا، لە گرێ کولند هێزەکانی گەریلا سەربازانی تورکیایان کردووەتە ئامانجی چالاکی و بەو هۆیەشەوە ٥ سەرباز کوژراون و ۲ی دیکەش بریندار بوون. دوژمن بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەی شەڕەکە دور خستووەتەوە. دیسان لە سەعات ۱۰:۳۰ی دا، گەریلا چالاکییەکی دیکەی دژی هێزەکانی دوژمن ئەنجام داوەتەوە و بەهۆیەوە دوژمن ژمارەیەک کوژراو و برینداری داوە. بەڵام لەوبارەوە ئامارێکی ورد بەدەست نەکەوتووە. دەرنجام ساتەکانی نیووەڕۆدا، هێزەکانی دوژمن ناچاری پاشەکشێ لەهەرێمەکە کراون وکۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەکەیان هێناوە ".

"بەهۆی بۆردومانەوە ۷ گەریلا شەهید بوون"

هەپەگە ئاشکرای دەکات: " لە ئۆپەراسیۆنی سێرتدا، کە بێ ئەنجام بووە و دوژمنن نەیتوانیوە گەریلاکانیان لە هەرێمەکە وەردەر بنێت، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەگییەکانەوە ۷ گەریلا شەهید بوون، کە نزیکترین کاتدا ناسنامەکانیان بۆڕای گشتی ڕابگەیەنن".

هـ.هـ