هەڵمەتی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزکۆتایی پێهات

یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل ئامەد مالازگەرت ڕایگەیاند کە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزسەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.

 

ئامەد مالازگەرت یەلێک لە فەرماندەکانی ناوەندی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە ڕێکەوتی ٢٤ی تەشرینی یەکەم لە ڕێکەوتی ئامێری بێتەلەوە لەگەل هێزەکانی هەپەگەی هەرێمی زاگرۆس قسەی کرد و ڕاگیەیاند کە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزئامانجەکانی خۆی پێکاوە وسەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.

' ئاکەپە ڕەگەزی شەڕ ناناسێت'

مالازگەرت لە ڕێگەی ئامێری بێتەلەوە بۆ فەرماندەکانی هەپەگە قسەی کرد و دۆخەکەی تاوتوێ کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاکەپە هیچ ڕەگەزێکی شەڕ ناناسێت،ئاکەپە پێوەرەکانی شەڕ پێشێل دەکات و لە ڕێگای نائەخلاقییەوە هەوڵدەدات بگاتە ئامانجەکانی.

هەروەها مەلازگرت لە بەردەوامی قسەکانی دا وتی: لەسەرەتا بە بەرخۆدانی گەورەی ڕێبەرەکەمان، بە هەڵوێستی بەشەرەفانەی گەلەکەمان کە سەری خۆیان دانەنواندووە وبە بەرخۆدانی هەڤاڵانمان لەبەندیخانە کەلەدژی سیاسەتەکانی دوژمنی داگیرکەربەرخۆدانی دەکەن وهەموو سیاسەتەکانی داگیرکەرانیان پووچەڵکردووەتەوە."

 مالازگرت لە بەردەوامی قسەکانی دا وتی : دەوڵەتی تورکیا بە وتنی "تا بەهار کۆتایی بە پەکەکە دەهێنین" دەیەوێت بمانخاتە دۆخێکەوە کە نەتوانین لەدژیان چالاکیی ئەنجام بدەین، دوژمن سیستمێکی دژایەتیی بەرفراوان لەدژی گەریلاوە بەڕێوەدەبات.

مالازگرت وتی لەسەرەتادا گەریلاکانی باکوور، بەرخۆدانی گەریلا لە بۆتان، ئامەد، دەریای ڕەش، ئامانوس، دەرسیم وسەرحەد هەمووهێرشەکانی سوپای تورکیایان پووچەڵکردووەتەوە.

مالارگەرت ئاشکرای کرد کە لە پلانسازی ساڵی ٢٠١٧ لە زاگرۆس سوپای داگیرکەری تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی ئەنجامدا، لەدژی باشووری کوردستانیش دەستیان کرد بە هێرش وداگیرکاری و بە داوای دەسەڵاتی باشووردەربازی ناوخاکی باشووربوون.

'هەڵمەتەکەی ئێمە هێرشەکانی سوپای تورکیای بێکاریگەرکردووە'

مالازگەرت وتی ، هێزەکانی هەرێمی زاگرۆس لە ڕۆژی ٩ی ئایاری ئەمساڵەوە لەدژی هێرشەکانی سوپای تورکیا ، هەڵمەتی شۆڕشگێرانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزیان دەستپێکرد .

هێزەکانی ئێمە لەدژی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری توریکیا بەفیداکارییەکی مەزن بەرخۆدانییان کرد، لە زاپ، جێلۆ، ئاڤاشین، خواکورک ولە هەرهەرێمێکدا کە چالاکییان ئەنجام داوە چالاکییەکی سەرکەوتووانە بووە. لە ناوچەی برادۆست لە لێلیکان، ئیڤدەلکۆڤێ و ناوچەی بارزان لە گردی خۆدێ، لە شەمزینان و گەڤەر، لە باسایا وعەلی شێر و چەندین هەرێم ناوچەی دیکە بەسەرکەوتوانە چالاکی ئەنجامدراوە."

' ٣٩٥ چالاکی ئەنجامدراوە، ١١٤٩ داگیرکەر کوژراون'

فەرماندە مالازگەرت ئەنجامەکانی ئەو چالاکییانەی ڕاگەیاند و وتی ، لەو هەنگاوەدا، ٣٩٥ چالاکی ئەنجام دراوە، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییانە هەزار و ١٤٩ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، ٣٢ زرێپۆش تێکشکێندراون و دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلپەلی سەربازیی و جبەخانەی سوپای تورکیەدا گیراوە.

'چالاکی ٢٢ی تەشرینی یەکەم بووە کۆتایی هەڵمەتەکە'

مالازگەرت وتی، هەڵمەتی شۆڕشگێرانەی شەهید ئامەد وشەهید پیرۆز کە ٥ مانگ بەسەرکەوتووانە بەردەوام بوو، ئامانجەکانی سوپای داگیرکەریتورکیای بۆداگیرکردنی باشووری کوردستان پوچ کردەوە، ڕۆژی ٢٢ی تەشرینی یەکەم چالاکی لە گردی لێکیکان و گردی کوردینە بەسەرکەوتووانە ئەنجامدرا.

' هێزەکانی یەژاستار'

مالازگەرت وتی گەریلاکانی یەژاستار بە فیداکاری بەشداری هەڵمەتی شۆڕشگێرانەی شەهید ئاگری و شەید پیرۆزیان کرد. بە چالاکییە بێوێرانەکانی یەژاستاردوژمنی داگیرکەری تورکیا گورزی سەختی بەرکەوت.

'یادی گەریلا شەهیدەکان کرایەوە'

ئامەد مالازگەرت هەموو ئەو گەریلایانەی کە لەهەڵمەتی شۆڕشگێرانەی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا شەهید بوون بە ڕێزەوە یادیانی کردوە و وەک شەهیدانی قارەمانی ئەم قۆناغەی خەباتی گەلەکەمان ناویان لێبرا."

' قۆناغی پێش ئێمە هەستیارترە'

ئامەد مالازگەرت وتی لە ماوەی داهاتوودا قۆناغی هەستیارترلەپێش ماندایە ودەبێت گەریلا خۆی بۆ هەرحاڵەتێک ئامادەبکات. ئێمە لە چوارچێوەی هێلی ئۆجالان خۆمان بۆتێکۆشان ئامادە دەکەین.

ک-ش