هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە کەرکوک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ژینگە پارێزیدا شارەوانیی شارەکە ١٢٠ درەختی چاند.
لە شاری کەرکوک لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ژینگە پارێزیدا شارەوانیی شارەکە ١٢٠ درەختی چاند.
بەسەرپەرشتیی بەرێوبەری شارەوانیی شاری کەرکوک ئەندازیار فەرەیدون عادل وەیس، بەشی باخچە لە شارەوانی کەرکوک هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ چاندنی درەخت، لەو هەڵمەتەدا دوێنێ توانرا ١٢٠ درەخت بچێندرێت.
ئەم چالاکی چاندنی درەختە لە چوارچێوەی هەوڵی شارەوانیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چاندن لە شارەکە، هەروەها بەڕێوبەری شارەوانی کەرکوک جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە لە رێگەی ئەم هەڵمەتانەوە هەوڵدەین سەوزایی شارەکە زیاد بکەن بۆ دابینکردنی ژێنگەیەکی جوان و پاک بۆ پارێزگاکە، چونکە باوەڕمان وایە چاندنی درەخت و نەمام لە شارەکە رۆڵی گرنگی دەبیت لە پاککردنەوەی ژینگە و هەوای شارەکە.
هەروەها بەرێوبەری شارەوانیی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە هەڵمەتی چاندن بەپێی ئەوە پلانەی بەشی باخچە دایڕشتووە، کە دوێنێ ١٢٠ درەختمان چاند و ئەمڕۆش سێشەممە سەدان شەتڵی گوڵی وەرزیی و هەمیشەیی دەچێنین لە شارەکە.
ژ.ت