گەلی باشووری کوردستان کە بە مەبەستی شەرمەزار کردنی هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆسەر باشووری کوردستانب بەرەو هەرێمی سیدەکان بەڕێ کەوتن، کە لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕێگرییان .
ئەمڕۆ، هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر، ڕانیە، قەڵادزێ، شارەزوور، کەرکوک، کەلار و قەندیلەوە بەرەو سیدەکان بەڕێکەوتن، لە گوندی باڵەیانی سەر بە شارۆچکەی قەسرێ چۆمان گەیشتنە یەکدی و کاروانێکی هاوبەشیان پێکهێنا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان، بەڵام
هەرچەندە خۆپیشاندەرانی ناڕەزایەتییان دژی ڕێگرییەکانی ئاسایشی پارتی دەربڕی و ویستیان بازگەکە تێپەڕێنن، بەڵام ئاسایشی پارتی دەستڕێژی گوللـەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد و چەکی قورسیان لە گردەکانی دەوروبەری بازگەکە جێگیرکرد.
لە ئاڵۆزییەکەدا، گەنجانیش بە بەرد و دروشم، وەڵامی تەقەی چەکدارانی پارتییان دایەوە.
لەو میانەیەدا، زارا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- رەژاک، کە چالاکییەکەیان ڕێکخستبوو، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسییدا، وێڕای شەرمەزارکردنی ڕێگرییەکانی ئاسایشی پارتی، وتی:"وەکو ڕێکخراوی ڕەژاک، ویستمان ڕێپێوانێکی جەماوەریی لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە سیدەکانی ئەنجام بدەین، بەڵام جارێکی دیکە هێزەکانی ئاسایشی پارتی ئاستەنگییان دروستکرد و نەیانهێشت بچینە سیدەکان، بەڵام هات هەتا ئێرە و پیشاندانی ناڕەزایەتیی، دەریدەخات کە چالاکییەکەمان سەرکەوتووبووە".