هەڵوێستی بەرپرسانی باشووری کوردستان لەسەر گرتنی ساڵح موسلیم،
بەرپرسانی باشووری کوردستان داوای ئازادیی بۆ ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی تەڤدەم دەکەن.
بەرپرسانی باشووری کوردستان داوای ئازادیی بۆ ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی تەڤدەم دەکەن.
دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم، هاسەرۆکی پێشووی پەیەدە و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم لە وڵاتی چیک کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوێتی:"ئازادی بۆ بەڕێز ساڵح موسلیم، دیالۆگ و تێگەیشتنی ژیرانە باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکان".
هەروەها، عادل موراد، سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیم دەکات و دەڵێت:"ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کاره ده‌کەین، پێمان وایه که ئه‌و کرده‌وه‌یه پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و گه‌لانی ئازادی خواز و سته‌م لێی کراوه".
هەروەها، داوا له‌رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییەکان و لایەنه په‌یوه‌ندیدار و گه‌لانی ئازادی خواز دەکات، کە به‌زووترین کات کاربکه‌ن له‌پێناو ئازادکردنی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشیدا عادل موراد، به‌ڵێنی پشتیوانی و پشتگیریی ی.ن.ک بۆ هه‌ڤاڵ ساڵح موسلیم و هاوڕێکانی له ڕۆژئاوای کوردستان و هه‌موو گه‌لی کوردستان دووپات دەکاتەوە له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌واکانیان ل ه‌ئازادیی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ.
هەروەها، محەمەد عەبدوڵا، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت:"گرتنی به‌ڕێز ساڵح موسلیم په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی تره به‌ناوچه‌وانی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی".