و خانتوور...

بەرزبوونی، تاشە بەرد و خاکەکەی چەند تایبەتە. بەشی خوارەوەی، دەورەبەری هەمووی سووتاوە. دارەکانی، گەڵا و لقی دارەکانی خۆیان پاراستووە. خانتوور بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان دەکات.

پێنووسەکەم دەنووسێت، وەک ئەوەی ڕابکات. من بووەستمیش، ئەو ناوەستێ. دەڕوا. سەرەنج دەداتە سەر گەریلا، تێکۆشان و قاڕەمانێتی.

لە کۆتاییدا چوومە دەڤەرێک کە زۆر جار بیرم لێدەکردەوە. ئەو دەڤەرەی لە ڕۆژەڤی هەموو کەسێکدایە کە کاتێک ناوەکەی دەبیسترێت مرۆڤ دەڵێت' ئایا چالاکی تێیایدا ئەنجامدراوە'. دەڤەرێک کە لە ڕۆژی یەکەمەوە بە قاڕەمانێتی ناوی دەرکردووە. لە هیچ دەڤەرێکی تر ناچێت. دەڤەرێک کە لە شەوێکدا پەنجا جار بۆردومان کرا. لە دەورەبەری گوندەکان چۆڵ کراون، بەجێهێڵراون، بێ خاوەن ماون، باج و باخچەکانی چاوەڕێی ئاودانن... بەرزبوون و تاشە بەرد و خاکەکەی زۆر تایبەتن. بەشی خوارەوەی، دەورەبەری هەمووی سووتاوە. دارەکانی، گەڵا و لقی دارەکانی خۆیان پاراستووە. خانتوور بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان دەکات. بۆ ئەوەی بە سەوزی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی خاکە سوورەکەی بمێنێتەوە و شەڕڤانەکانی بپارێزێت، بەرخۆدان دەکات.

ئەو فیداییانەی کە ڕوویان کردووەتە ڕێگای ئازادی

گەریلایەکی باڵابەرز و قژ زەرد پێشوازی لە ئێمە کرد. نوی ڕۆسیدایە. واتای ناوەکەی ئەمەیە'شتێک کە بەهۆی ڕۆژەوە سێبەری کردووە'. لە سەرەتادا ئاوی هێنا. ئەگەر سەردانی گەریلاتان کردبێت دەزانن: تا بتوانن گەریلا ببینن، زۆر ماندوو دەبن. کاتێک گەریلا ئاویان هێنا، ماندوویەتی دەڕەوێتەوە.

کاتیک دەستان بە نووسین کرد و سەختیتان بینی، ئەو کاتە پشت بە قسەکان ببەستن، ئەو کاتە ئێوە دەگەیەننە ئەو دەجەرانەی کە دەتانەوێ بۆی بچن. خۆشەویستیەک لاتان دروست دەبێت کە بینووسن. لەبەرئەوەی ئەوانەی گیانینا بۆ کوردستان بەخت دەکەن، ئەو فیداییانەی کە ڕێگای ئازادیان هەڵبژرادووە، پێویستە بناسرێن. ئەوانەی ئێستا لەبەرچاومن، ئەوانن. گەریلا ئەزدا کە چاوەکانی وەک دەریان، پەلە دەکات کە چایەکمان پێشکەش بکات. ئێمەش گوێ لە ڕۆسیدا دەگرین.

پرسەکە گردێک نییە...

بڕوام وایە نمونەی بەرچاوی ئەنجامی زۆردەستی داگیرکەرانیش ئەمەیە. پێش چەند ساڵ دەوڵەت لە جزیر گوندەکەیانی سووتاند و کۆچیان کرد. خانەوادەی ڕۆسیدا بۆ شاری ئوشاکی تورکیا دوورخراوەتەوە. لە ئوشاک لەدایک بووە و لەوێ گەورە بوو. لەبەرئەوەی دایکی هەموو زۆر وابەستەی خاکەکەی بووە، هەموو کاتێک بە زمانی دایک قسەیان کردبوو. ڕۆسیدا کاتێک دەچێتە قۆتابخانە بە تورکی و لە ماڵەوەش بە کوردی قسەی کردووە. ئەوەش ناکۆکیەکی گەورەی لە مێشکیدا دروست کردووە. بە خوڵقێنەری فەلسەفەی ئازادی کە رێبەر ئاپۆیە، بۆ سەرکەوتن بۆ ئەو شوێنەی لەدەستیداوە، دەگەڕێتەوە. لە جزیر لەگەڵ گەل یەکدەگرێت. دواتر دەستی بۆلای پەکەکە درێژ دەکات و ڕوو لە چیا ئازادەکان دەکات. لەو ڕۆژەوەی هاتووەتە چیا، چەند ساڵێکە لە خانتووری حەفتانینە. کاتێک دەستمان بە چاوپێکەوتن کرد، هەندێک بێدەنگ بوو، بە تۆڕەییەوە بەڵام بە چاوی پڕ لە پێکەنین وتی،"باشە ئێمە چۆن دەتوانن دەست لە خانتوور هەڵگرین؟ پرسەکە گردێک نییە، بیرەوەریەکانمان لێرەن، خاکێک کە بە خوێنی هاورێکانمان ئاودراوە لێرەیە. قسەکانمان کە ئێمەی لەبن سێبەری دارێک کۆکردەوە لێرەن. ڕابردوو و داهاتوومان لێرەیە، خەون و خەیاڵمان بۆ داهاتوو لیرەیە." یەک بە یەک لەگەڵ هەمووان چاوپێکەوتنم ئەنجامدا. دیمەنی ئەوانم تۆمار کرد. سەرەنجی دڵ و مێشکی خۆمم تا دوایی دایە ئەوان و دیمەنەکانم تۆمار کرد.

لەو کاتەدا ڕوویکردە کۆمەڵێک گەریلای ژن و وتی، 'بڕۆن و بگەڕێنەوە'. وەک ئەوەی بڵێت،'من ناڵێم بچن و لە دوژمن بدەن، بەڵکو فەرمانتان پێدەکەن بچن لێیان بەن و بگەڕێنەوە!. بەم بڕیار و سەربەرزیە لەبەرانبەر گەریلاکانی وەستابوو. بگەڕێنەوە، پێویستە بگەڕێنەوە. بۆ ژیان تا دوایی بەرخۆدان بکەن، بۆ ژیان،بۆ چاوپێکەوتنێکی نوێ بگەڕێنەوە. بۆئەوەی دەستەکانمان بۆ داهاتوو بگۆڕێن، بۆ گەورەکردنی چیرۆکەکانتان، بۆ بڵاوکردنەوەی جوانی گەریلا لە گەردووندا، بۆ بڵاوکردنەوەی دادپەروەری لە هەموو جیهان، بۆ سەرکەوتن کە بۆ منداڵەکانمان باسی بکەن، بگەڕێنەوە. نەبنە بەشێک لەوانەی کە نازانن بگەڕێنەوە."

ئایا کام هێز دەتوانێت لەبەرانبەریان بووەستێتەوە. چاوەکانم لە تەماشاکردنی جوانی شەڕڤانەکانی خانتوور تێر نابێت...

ف.ق