وەدات داغ راوێژکاری راگەیاندنی هەدەپە دەستگیرکرا
ئێوارەى دوێنێ وەدات داغ راوێژکاری چاپەمەنیی هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیر کرا.
ئێوارەى دوێنێ وەدات داغ راوێژکاری چاپەمەنیی هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى دەوڵەتى تورکەوە دەستگیر کرا.
ئێوارەی دوێنێ وەدات داغ راوێژکاری راگەیاندنی هەدەپە بانگهێشکرابوو بۆ لقی سیاسی تاوەکو هەندێک پرسیاری لێ بکەن، بەڵام دواى ئەوەى چووە لقی سیاسی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەى وەدات داغ روون نەکراوەتەوە.
دواى دەستگیرکردنی وەدات داغ دەیان پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەى و بۆ چەند کاتژمێر دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەى کرد.
بەهار داغ هاوژینی وەدات داغ راگەیاند، خۆی و ٣ منداڵەکەى لە ماڵەوە بوون و پۆلیسی هەڵیکوتاوەتە سەریان و بۆ چەند کاتژمێرێک پشکنینان لە ماڵەکەیاندا کردووە.
ژ.ت