١٠ چالاکوانى رۆژووی مردن و مانگرتن لە خواردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە

١٠ زیندانیى چالاکوانى رۆژووی مردن و مانگرتن لە خواردن لە دواى پەیامەکەى ئۆجالان کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا و بۆ پشکنینى تەندروستی و چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى لێکۆڵین و فێرکاریى گازی یاشارگیل لە ئامەد.

زیندانیانى دۆزی پەکەکە و پاژک لە دواى بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتاییان بە چالاکیى رۆژووی مردن و مانگرتن لە خواردن هێنا.

١٠ زیندانی لە زیندانى جۆری تیى ئامەد گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەى لێکۆڵین و فێرکاریى گازی یاشارگیل لە ئامەد. کاتێک زیندانییە چالاکوانە بەرخودێرە مانگرتووەکان گەیشتنە نەخۆشخانە بە وتنەوەى دروشم و تلیلی و چەپڵەڕێزان پێشوازییان لێکرا و دەستکرا بە چارەسەرکردنیان.

خزمان و کەسوکاری زیندانییەکان، پەرلەمانتارانى هەدەپەى ئامەد رەمزییە تۆسون و سەمرا گیوزەل و هاوسەرۆکى هەدەپەى ئامەد زیاد جەیلان لە بەردەم نەخۆشخانەدا بوون بۆ پێشوازیکردن لە چالاکوانانى مانگرتوو.

جێگاى سەرنج بوو لە بریى ئەوەى زیندانییە چالاکوانە مانگرتووەکان بە ئامبولانس بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوە ئاشکرا بوو، کە زیندانییە مانگرتووەکان دەستە دەستە رەوانەى نەخۆشخانە دەکرێن.

ناوی ئەو زیندانییە بەرخودێرانەى لە چالاکیى رۆژووی مردن دا بوون بریتین لە؛ فەرات تورگای، عەبدولخالق کاپڵان، رەشید ئۆزدک، ئەرگین ئاکهان و ئەحمەد تۆپ کایا.

..........

 

ر.م