١٣ ڕۆژە بانە بەردەوامە لە مانگرتن
بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر داخستنی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات مانگرتنی دوکانداران وکاسبکارانی شاری بانە پێی نایە سێزدەیەمین ڕۆژی خۆی.

دوێنێ پێنج شەممە دوکانداران و کاسبکارانی شاری بانەی-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکرادنەوە نوسراوە وڕاخستنی سفرەی بەتاڵ وهەڵکردنی چادر بۆ ١٢یەمین ڕۆژی خۆێ لە هەمبەرسیاسەتی برسی کردن وقڕکردنی گەلی ڕۆژهەڵات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
ئەم مانگرتنە لە کاتێدا بەردەوامە کە بەهمەن موردانیا پارێزگاری سنە ڕۆژی دووشەممە باسی لەوە کردبو کە بەماوەی ٣ ڕۆژ کێشەکان چارە سەر بکرێت.بەڵام بە بە دەربازبوونی ٣ ڕۆژ کاربەدەستان هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە.
بە داخستنی سنوورە کۆڵبەرییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بووەتە هۆی بێکاری زیاتر لە ٨٠ هەزار کۆڵبەر وهەروەها ٦ میلێون کاسبکار و دوکاندار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.