١٧ منداڵی ڕزگاركراو گه‌یشتنه‌وه شه‌نگال
١٧ منداڵی دیكه كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆزی دێره‌زۆر له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون، له شه‌نگال ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه.
١٧ منداڵی دیكه كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆزی دێره‌زۆر له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرابوون، له شه‌نگال ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه.
منداڵ و ژنانی ئێزدی كه له لایه‌ن قه‌سه‌ده ڕزگار ده‌كرێن، ده‌سته به ده‌سته به شه‌نگال شاد ده‌بنه‌وه. ئه‌مڕۆش ١٧ منداڵ كه ١٣یان ئێزدین و ٤یشیان موسوڵمانی شیعه‌ن، له ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه گه‌یه‌نرانه‌وه شه‌نگال.
ئه‌و منداڵانه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ٥-١٥ ساڵاندایه، له لایه‌ن لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) كران. دواتریش له‌نێو شاری شه‌نگال له فێرگه‌ی زه‌ریگه ئۆسێ له لایه‌ن خانه‌واده‌كانیان و سه‌دان كه‌سه‌وه پێشوازییان لێ كرا. منداڵه‌كان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كرانه‌وه.
خانه‌واده‌ی ئه‌و منداڵانه كه زۆرێكیان دوای كۆمه‌ڵكوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی شه‌نگال ئاواره‌ی ناوچه جیاجیاكانی باشووری كوردستان بوون، سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی قه‌سه‌ده، ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شه‌نگال و تاژێ (TAJÊ) كرد.
ئه‌رزان ئه‌حمه‌د دایكی یه‌كێك له منداڵه ڕزگاركراوه‌كان گوتی، «ئێمه خه‌ڵكی گوندی سبا شێخ خدر-ین. به‌ڵام ئێستا له كه‌مپه‌كانی باشووری كوردستان ده‌ژین. له كاتی فه‌رمانی ٣ی ئابدا له خانه‌واده‌ی من ١٥ كه‌س و له ماڵی مامیشم ١٩ كه‌س ڕفێنران. هه‌تا ئێستا ١١یان ڕزگار كراون و ٤یشیان له ده‌ستی چه‌ته‌كاندا ماون. ئێمه له‌دڵه‌وه سوپاسی قه‌سه‌ده ده‌كه‌ین كه خاوه‌نداره‌تییان له ئێمه كرد. زۆر خۆشحاڵین كه منداڵه‌كانمان به‌ساخی گه‌ڕانه‌وه.»
دایكێكی دیكه‌ی هه‌مان گوند به ناوی ئه‌رنوو ڕه‌شۆ گوتی، «ئێستا له كه‌مپێكی باشووری كوردستان ده‌ژین. ئه‌مڕۆ هاتووین پێشوازی له منداڵه‌كانمان بكه‌ین كه ڕزگار كراون. هیوادارم قه‌سه‌ده ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ڕزگار بكات. ئێمه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین كه منداڵه‌كانی ئێمه‌یان ڕزگار كردن و به‌سه‌لامه‌تی ڕاده‌ستیان كردینه‌وه.»
s.m