١٩ زیندانی له‌ به‌ندیخانه‌ی پاتنۆس دوورخرانه‌وه‌

١٩ زیندانی له‌ به‌ندیخانه‌ی پیتی «ل» له‌ پاتنۆس-ه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌كانی دیكه‌ دوورخرانه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوێنێ ١٩ زیندانی له‌ قاوشی «ج-٩»ی به‌ندیخانه‌ی پاتنۆس بۆ ٤ به‌ندیخانه‌ی جیاواز دوورخرانه‌ته‌وه‌. له‌نێو ئه‌و زیندانییه‌ دوورخراوانه‌دا هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ سێرت عه‌بدوڵا چه‌تین هه‌یه‌.

٤ له‌و زیندانییانه‌ بۆ گوموشخانه‌، ٤ بۆ بایبوورت، ٤ بۆ ئه‌رزرۆم و ٧ی دیكه‌ش بۆ وان دوورخراونه‌ته‌وه‌. عه‌بدوڵا چه‌تین كه‌ بۆ زیندانیی گوموشخانه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕێی خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ندیخانه‌ی پاتنۆس بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ دووری خستوونه‌ته‌وه‌.

s.m