میتینگی ئامه‌د به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران ئه‌مڕۆ به پێشه‌نگایه‌تیی سه‌ندیكا و ڕێكخراوه‌كانی DISK, KESK, TMMOB و TBB به درووشمی جۆراوجۆری كرێكاران، كاتژمێر ١٣:٠٠ له مه‌یدانی ٥ی حوزه‌یرانی دیموكراتی به‌ڕێوه‌چوو. له میتینگه‌كه‌دا چه‌ندین پۆسته‌ر به‌رز كرانه‌وه كه له‌سه‌ریان نووسرابوو: «ڕه‌نجی ئێمه، جه‌سته‌ی ئێمه و ناسنامه‌ی ئێمه ئی ئێمه‌یه»، «بژی ١ی گوڵان»، «ژن، ئاشتی و به‌هار دێنێت» و «له‌پێناو ژیانێكی مرۆڤانه و ئاسایشی كار، نا بۆ باری نائاسایی».
له میتینگه‌كه‌دا درووشمه‌كانی «بژی ١ی ئایار»، «بژی به‌رخۆدانی سوور»، «بمرێت دیكتاتۆریه‌تی فاشیست» و «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» گوترانه‌وه. هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په، پارتی ڕه‌نج -ئه‌مه‌ئه‌په، هه‌وڵدانی ٧٨ و زۆر ڕێكخراوی مه‌ده‌نی به‌شدارییان كرد. سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، به‌دران ئۆزتورك هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - كه‌جه‌ده و ئیمام تاشچیئه‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئاماده‌بوون.
«ده‌سه‌ڵاتی خۆی به دوژمنایه‌تی كوردان له‌سه‌ر پێ هێشتۆته‌وه»
له میتینگه‌كه‌دا چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران. سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كاتێك ده‌ڵێن ئامه‌د، «ئه‌حمه‌د عارف»یان به‌بیردێته‌وه.
«وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و گوتوویه‌تی، ئه‌مانه مارن. ئه‌مانه بناسن. ئێمه له عه‌فرین ئه‌وانه ده‌ناسین. له جزیر ده‌یانناسین. ئه‌مانه به سیاسه‌تی شه‌ڕ خۆیان له‌سه‌ر پێ ده‌هێڵنه‌وه. ئێمه له‌پێناو ئه‌وه‌ی به سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ و هه‌ژاری بڵێین نا، له‌م مه‌یدانه كۆبووینه‌ته‌وه. له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یراندا ته‌واوی كوردستان به‌تایبه‌تی ئامه‌د له ده‌ستی ئاكه‌په ده‌ردێنین. ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه به‌م ڕژێمه بڵێین ڕاوه‌سته. ئێمه خاوه‌نداری له ڕه‌نج و شاره‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین.»
«گۆشه‌گیری هه‌ڵگرن»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كرد كه كاتێك له ناوچه‌ی جزیر-ه‌وه چوون بۆ ناوچه‌ی سلۆپی، ٤ خاڵی پشكنینیان تێپه‌ڕاندووه. له‌و باره‌یه‌وه ته‌مه‌للی وتی: چوون بۆ یۆنان ئاسانتره له چوون بۆ جزیر. هه‌میشه پشكنین ده‌كه‌ن. ئه‌م گۆشه‌گیرییه به گۆشه‌گیركردنی به‌ڕێز ئۆجالان ده‌ستی پێكرد. ئێمه لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین كه ئه‌و گۆشه‌گیرییه هه‌ڵگرن.
«ئه‌م جاره به ١٨٠ په‌رله‌مانتاره‌وه دێین!»
سه‌زای ته‌مه‌للی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا وتی: ئێمه باس له ٨٠ په‌رله‌مانتار ناكه‌ین، به‌ڵكو باس له ١٨٠ په‌رله‌مانتار ده‌كه‌ین. چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په مه‌یسه‌ر ده‌بێت. یان ئێوه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، یانیش ده‌ڕزن و ده‌ڕۆن.
s.m