٢٢مین ڕۆژی مانگرتنی دوکاندارانی بانە و بێچارەیی حکومەت
دووکانداران وکاسبکارانی شاری بانە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر داخستنی خاڵە سنوورییەکان و زۆربوونی باج ٢٢ ڕۆژە لەمانگرتنی سەرتاسەریدان.
دووکانداران وکاسبکارانی شاری بانە-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر داخستنی خاڵە سنوورییەکان و زۆربوونی باج ٢٢ ڕۆژە لەمانگرتنی سەرتاسەریدان.
ئەمڕۆ یەکشەممە٦ی گوڵان ، ٢٢ ڕۆژ لە مانگرتنی سەرتاسەریی دووکانداران وکاسبکاران-ی شاری بانە تێدەپەڕێت
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە بە سەر مانگرتنی بازاڕیانی شاری بانە، بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، توانای وڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک و چارەسەریی کێشەکانی بازاڕیانی ئەو شارەیان نییە.
بە هۆی درێژە کێشانی مانگرتنی دوکاندارانی شاری بانە، جمووجوڵی هێزە ئەمنییەکان لەو شارەدا زیادی کردووە
حکوومەتی ئێران لە ترسی کۆبوونەوەی بازاڕیانی مانگرتوو لە شوێنە گشتییەکانی ئەو شارە، بە جێگرکردنی هێزەکانی دژە شۆڕش لە ناو شاردا کەشوهەوای ئەمنییەتی بە سەر شاری بانەدا زاڵبووە.
مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەوە، بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین لە هەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان، زیادکردنی نرخی گومرۆکەکان دەستی پێ کردووە.لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دووکانداران و بازاڕییان بە هەڵگرتنی پلاکارتگەلێک کە لە سەری نووسرابوو، "کرانەوەی سنوورەکان"، "نان و کار" داواکاری جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان بوون.
مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان، بەتایبەت شاری بانە، درێژترین مانگرتنی کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە؛ بە وتەی چالاکانی مەدەنی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەم مانگرتنە مەدەنییە بە واتای "سەپاندنی کەرامەتی مرۆیی" بە سەر حکوومەتدایە.