٢٨ی تەمووز ڕۆژی خوێناویکردنی کەرکوک
لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٠٨ سەدان هەزار هاوڵاتی کەرکوک خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە شارەکەیان سازکرد بۆ پاراستنی مافە دەستوریەکانیان، بەڵام ئەنجامەکەی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و خوێناویکردنی شارەکەی لێکەوتەوە.
لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٠٨ سەدان هەزار هاوڵاتی کەرکوک خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە شارەکەیان سازکرد بۆ پاراستنی مافە دەستوریەکانیان، بەڵام ئەنجامەکەی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و خوێناویکردنی شارەکەی لێکەوتەوە.
لە ٢٨ی تەمووزی ٢٠٠٨ سەدان هەزار هاوڵاتی کەرکوک خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە شارەکەیان سازکرد بۆ پاراستنی مافە دەستوریەکانیان، بەڵام ئەنجامەکەی کۆمەڵکوژی هاوڵاتیان و خوێناویکردنی شارەکەی لێکەوتەوە.
ئەگەر لە لە سەردەمی حوکمی پاشایەتی(١٩٢٣-١٩٥٨) و لەسەردەمی کۆماری (١٩٥٨- ٢٠٠٣) کوردی کەرکووک بە دەست حکومەتی ناوەندیەوە چەوسێنرابێتە، ئەوە لە ٢٠٠٣ بەدواوە لە سیاسیە بە ناو دیموکراسیە ئەمریکیەکەی حکومەتی عێراقیش نەحەساوەتەوە، هەمیشە ئەو شارە لەهەموو شۆڕشەکانی ئازادی گەلی کورد لە هەرکوێیەک زۆرترین قوربانیداوە، بەڵام هەم لە لایەن حکومەتی ناوەندی هەم لە لایەن دەسەڵاتەوە شارێکی پەراوێزخراوە هەرگیز چاویان لە کەرکوکیەکان نەبوو، بەڵکو چاویان لە نەوتی کەرکوکیەکان بوە. ئەمرۆ ٢٨ ی تەمووز ڕۆژێکی خوێناویە بۆ کەرکوکیەکان بەڵام ئایە پاداشتی ئەو خوێنەی کەرکوکیەکان بەم شێوازە پەراوێز خستنە؟.
لە ٢٢ی تەمووزی ساڵی ٢٠٠٨ لە ناو پەرلەمانی عێراق بە مەحمود مەشهدانی سەرۆکی ئەوکاتەی پەرلەمان یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاکان خرایە بەردەم پەلامانتاران، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، مادەی ٢٤ لە ناو ئەو پرۆژە یاسایە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوە و بە گژداچوونەوەی مادەی (١٤٠)ی دەستوور، کە ئەو مادەیە جەخت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و گەڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان دەکات، بە تایبەتیش کورد.
لە دانیشتنەکە جگە لە نوێنەرانی کورد نزیکەی تەواوی ئەوانەی لە هۆڵی پەرلەمان بوون دەنگیان بە یاساکەدا، ئەو کاتە ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان( ٢٧٥) کەس بوو، بە پێی پەیڕەوی پەرلامان پێویست بوو بۆ هەر یاسایەک ( ٣ لەسەر ٥) ئەندامان ئامادەبن ، هەرچەندە ئەو ژماریە ئامادەنەبوون نوێنەرانی کوردیش هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت، بەڵام ( ١٤٢) ئەندام پەرلەمان ئامدە بوو و ( ١٢٧) ئەندامیان دەنگیان بە یاساکەدا.
بە دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە هیچ واتایەکیان بۆ مادەی ١٤٠ دەستوری بنەرەتی عێراق نە دەهێشتەوە کە تیایدا جەخەت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە دەکات و پرۆسەی تەعریب لە شارەکە هەڵدەوەشاندەوە، ئەو کوردانەی پێشتر ئاوارەبوون بە پێی ئەو یاسایە دەگەڕانەوە سەر ماڵی خۆیان و لە لایەن حکومەتی ناوەندی قەربوو دەکرانەوە.. هتدا.
ناوەڕۆکی یاسای (٢٤) مەترسیەکانی لەسەر کوردانی شاری کەرکوک
لە ناو ئەو پرۆژە یاسایە چەند بڕیارێک هەبوون کە زۆر مەترسیداربوون بۆ کوردانی شاری کەرکوک، بە کورتی چەند خاڵێکیان لێرە دەخەینە ڕوو.
لە خاڵی یەکەمی ئەو پرۆژە یاسایە شاری کەرکووکی بێبەش دەکرد لە هەڵبژاردنی قەزاو و نەحیەکانی کەرکووک، ناکرێت و دوا دەخرێت.
لە خاڵی دووەم جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەسەڵاتەکانی پارێزگای کەرکوک بە گوێرەی ٪٣٢ لە نێوان سێ پێکهاتەکەی کەرکوک" عەرەب، کورد و تورکومان دابەش دەکرێت و ٪٤ بۆ مەسیحیەکان" ئەم برگەیەش دوور بوو لە گیانی دیموکراسی مافەکانی گەلی کورد لەو شارە، چونکە ڕێژەی دانیشتوانی کورد لەو شارە هەریکەم لە ٪٥٠ زیاترە.
هەروەها لە خاڵی پێنجەمی ئەو پرۆژە یاسایە چەند بڕگەیەکی ترسناکی تێدابوو دەربارەی ئەو ماڵە ئاوارە کوردانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ گەڕابوونەوە کەرکوک لەسەر گیرفانی خۆیان ماڵیان بۆ خۆیان دروستکردبوو، بەڵام ئەو پڕۆژە یاسایە ماڵ و خانوەکانی ئەو کوردانە بەبێ مۆڵەت و فەرمی بەناو دەکات.
بە شێوەیەکی گشتی کەرکوکیەکان و سەرکردایەتی سیاسی کورد ئەو کاتە ئەو پرۆژە یاسایەیان بە مەترسی بۆسەر داهاتووی کەرکوک هەژمار دەکرد ئەو شێوازە مامەڵەیەی حکومەتی عێراق لەسەر ئەو شارە لە لایان دانیشتوانی شارەکە جێگای قەبووڵ نەبوو، بۆیە کارادانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.
خۆپێشاندانە گەورەکەی ٢٨ی تەمووز
لە دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق بە شێوازێکی نایاسایی ئەو پرۆژە یاسایەی تێپەراند لە ٢٨ ی تەمووز هاوڵاتیانی کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری بە تایبەتیش کوردەکان لە گەڕەکەکانی ڕەحیماوە، شۆریجە، پەنجا عەلی، ئازادی، ئیمام قاسم، شۆراو، ئیسکان، فەیلەق، ڕووناکی و قادسیە .. هتدا لە بەرە بەیاندا لە ماڵەکانی خۆیاندا هاتنە دەرەوە بۆ ئەوەی بەپێ بەڕێکەون بۆ بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک. هەموو هاوڵاتیان کە ژمارەیان سەدان هەزار کەس دەبوو لە بەردەم بینای پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە، بەشداری زۆری خەڵک لەو خۆپێشاندانە وپێکەوەبوونی حزبە کوردییەکان مایەی دڵخۆشی خەڵکی شارەکە بوو، مەبەست کوردی شارەکە بە تایبەتی لانیکەم دەکرا بڵێین ماوەیەکی زۆر بوو کورد وا بەیەکەوە نەبیرابوو، بۆیە میدیا جۆراوجۆرەکان پەیتا پەیتا بایەخیان پێ دەدا.
ئەو دڵخۆشی و شادیە زۆری نەخایاند ، خۆکوژێک بە تەقینەوەیەک شادیەکەی شێواند. خۆپێشاندانە ئاشتی و هێمنانەکەی کەرکوکییەکان خەڵتانی خوێن کرا، هەر بەوە نەوەستان بەرەی تورکمانی لەسەر بیناکەی خۆیانەوە بە چەکی بیکەیسی تەقەیان لە هاوڵاتیان کرد، بەو هۆیەشەوە ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و سەدانی دیکەش برینداربوون، کە زۆربەى شەهیدەکان مامۆستا بوون.
لە بەردەوامیی کاردانەوەکان لە دژی یاسای ژمارە ٢٤، سەرۆک کۆماری ئەو کاتی عێراق جەلال تاڵەبانی ئەو یاسایەى ڤیتۆ کرد و بەپێی دەستووری عێراق هەر ماددەیەکى یاسایی و دەستووری لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ڤیتۆ بکرێت ئەو یاسایە هەڵدەوەشێتەوە و نابێت کاری پێ بکرێت.
سەرباری ئەوەى یاساکە پەکی خراوە، بەڵام بە کردەوە ئەو سیاسەتە بەرامبەر بە کەرکوک بەڕێوەچوە و تا ئیستا هیچ هەڵبژاردنێکى پارێزگای تیاد نەکراوە و لە ئێستادا ١٢ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو کارەساتە خوێناوییەی کەرکوک تاکو ئێستا هیچ کەسێک سزا نەدراوە و هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە کە لای کەرکوکیەکان وەک ڕۆژێکی خوێناوی ڕەشە.
ژ.ت