٣ تەقینەوە شاری کەرکووکیان هه‌ژاند

ئەمشەو ٣ تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە سێ ناوچەی شاری کەرکووکی باشووری كوردستان ڕوویاندا و چه‌ندین كه‌س بوونه‌ قوربانی.

سه‌رچاوه‌كان له‌ هه‌رێمی كه‌ركووك ڕایانگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەی یەکەم لە شه‌قامی قودس ڕوویداوە و بەهۆیەوە ٤ کەس بریندار بوون. ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە لە نزیک مزگەوتی ئەبرای شارەکە.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ دوای تەقینەوەی یەکەم، تەقینەوەیەکی دیکە لە شەقامی بەغدای شاری کەرکووک لە نزیک بازاڕی «عایلەتی» ڕوویداوە و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندار بوون.

هاوكات ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی پارێزگه‌ی کەرکووک ڕایگەیاند، تەقینەوەی سێیه‌م لە گەڕەکی موسەلای شاری کەرکووک ڕوویداوە و کوژرا و و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌، بەڵام تا ئێستا ژمارەکان ڕوون نین.

ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كان، هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی ناوچەکەیان داوە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.

s.m