٤ كه‌س به‌هۆی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ له شرنا‌خ ده‌ستگیركران
له شاری شرناخی باكووری كوردستان ٤ كه‌س كه دوانیان منداڵن به‌هۆی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان، به بیانووی «چوونه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی سه‌ربازی» ده‌ستگیركران.
له شاری شرناخی باكووری كوردستان ٤ كه‌س كه دوانیان منداڵن به‌هۆی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان، به بیانووی «چوونه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی سه‌ربازی» ده‌ستگیركران.
٤ هاوڵاتیی كۆچه‌ر به ناوه‌كانی عوسمان گونگه‌ن، ڕه‌شید گونگه‌ن، ئی.گ (١٦) و م.گ (١٦) كه پێرێ (دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو) به‌مه‌به‌ستی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان چووبوونه كوێستانه‌كانی به‌هرا هنچێ له سنووری پارێزگه‌ی شرنا‌خ، به بیانووی «چوونه ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی سه‌ربازی» ده‌ستگیركران.
ئه‌و ٤ كه‌سه له دوای وه‌رگرتنی وته‌كانیان له لایه‌ن فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه له شرنا‌خ، ڕه‌وانه‌ی دادگه كران.
به تۆمه‌تی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕ و «هاریكاری و پشتگیری كردنی تێرۆر» ده‌ستگیركران
كۆچه‌ره‌كان به تۆمه‌تی «هاریكاری و پشتگیری كردنی تێرۆر» ڕه‌وانه‌ی دادگه‌ی سزادان كراون و له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرنا‌خ زیندانی كراون. یه‌كێك له گیراوه‌كان (عوسمان گونگه‌ن) نه‌خۆشی به‌رده‌وامی سه‌رئێشان و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌یه.
s.m