٤ كه‌س له مێردین ده‌ستگیر كران
له گوندی خه‌رابێ باڤا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی نسێبین-ی مێردین ٤ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له گوندی خه‌رابێ باڤا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی نسێبین-ی مێردین ٤ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له گوندی خه‌رابێ باڤا-ی سه‌ربه ناوچه‌ی نسێبین-ی پارێزگه‌ی مێردین كه هه‌میشه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پۆلیس و سه‌ربازه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به بیانووی «هه‌واڵمان پێدراوه» هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان.
له ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا كه تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌رده‌وام بوو، هاوڵاتیان سه‌بری گۆرگون، عه‌بدولوه‌هاب زه‌نگین، فه‌رحان بایهان و زاهیر دۆغان ده‌ستگیر كران.
ئه‌و چوار كه‌س كه تۆمه‌تی «هاوكاریكردنی ڕێكخستن»یان دراوه‌ته‌پاڵ، نازانرێت به‌ره‌و كوێ براون.
s.m