٤٣ خوێندکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران و ئیتلاعاتی سوپای پاسداران دەیان خوێندکار لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، کە ناسنامەی ٤٣ لەوان ئاشکراکراوە

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتیان لە سەرتاسەری ئێران دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە سەد لەوان خوێندکارن، ڕاگەیەندرا، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ٤٣ خوێندکار دەستگیرکراون.

ئەو خوێندکارانە لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، سنە، سەردەشت، نەهاوەند و ئیلام لە چەند ڕۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا دەستگیرکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناسنامەی ئەو ٤٣ خوێندکارەی بڵاوکردووەتەوەو ڕاشیگەیاندووە، کە ئەو ناوانە هەموو دەستگیرکراوان ناگرنەوە و ژمارەیەکی زۆری دیکە هێشتا ناسنامەکانیان ئاشکرانەکراون.

۱ -نەبی تەڕدەست.

۲-توران مێهربان.

۳- مۆحەڕەم سابری.

٤-لۆقمان وەیسی.

٥- ئۆمید جەمشیدی.

٦- محەممەد جەواهری.

۷-وەحید مۆزەفەری.

۸-ئەحمد سەفەری.

۹- فەرامەرز ئۆمریدی.

۱۰- یاسر حەبیبی.

۱۱- ٘شەمسەدین کاکەیی.

۱۲- حەمزە ڕاهنما.

۱۳- ئازاد تەقی زادە.

۱٤- غوڵام عەلی مەنسوور.

۱٥- ئیرج حەمیدی.

۱٦- یەزدان فەرج‌زادە.

١٧-سارا جەمشیدی.

١٨– سلێمان عەبدی.

١٩– سامان ئەرغەوانی.

٢٠– مۆزەفەر ڕەحمانی.

٢١-محەممەد مەعسومی.

٢٢-لوقمان کەرەمی.

٢٣–هادی کەرەمی.

٢٤– جەواد کەرەمی.

٢٥-فەرهاد کەرەمی.

٢٦-سلێمان عەبدوڵاهی.

٢٧– مەحمود چەمەن گوڵی.

٢٨-ڕۆحوڵا ئەرغەند.

٢٩-لالە ئاغایی.

٣٠-عەباس ئەرغەند.

٣١-حافز عەبدۆڵاهی.

٣٢-جۆبریل زارعی.

٣٣-عەلی زارعی.

٣٤-مەحمود مەعسومی.

۳٥- جەواد خیبەر.

۳٦- عەلی حەقی.

۳۷ -ئەرژەنگ زڕگووش.

۳۸- ئۆمێد ئێجلال.

۳۹- وەلی ئەمیری.

٤۰- جەمشید خۆش ئاواز.

٤۱- قادر داڵان.

٤۲-عەبدئەلجەبار خالدی.

٤۳- شەهلا وەحدەت‌پوور